‌هۆكار چیە كاتێك دەستت بەر شتێك دەكەوێت هەست بە تەزووی كارەبا دەكەیت ؟
ماوەیەكە زۆر كەس كێشەی ئەوەیان هەیە كاتێك دەستیان بەر دەستی كەسێكی دیكە دەكەوێت یان دەست لە هەر كەلوپەلێك دەدەن ئەوە هەست بە تەزویەكی كارەبای سووك  دەكەن كە لێیان دەدات و ئەمە شتێكی بێزاركەرە .

لە ڕاستیدا وشكی كەش و هەوا یەكێكە لە هۆكارەكانی هەست كردن بەم حاڵەتە و ماوەی پێشوو كاتێك باران نەدەباری و درەنگ كەوتبوو و پلەی گەرمای زەوی بەرزببوەوە و بەمەش بارگە كارەباییەكان لەسەر زەوی زیادی كردبوو .

ئێستا دوای باران بارین بە تەواوەتی چیتر هەستكردن بەم حاڵەتە كەمدەبێتەوە و نامێنێت چونكە بە بارینی باران پلەی گەرمی زەوی دادەبەزێت و بەمەش بارگە كارەباییەكان كەدەبنەوە كە هۆكاربوون بۆ دەركەوتنی ئەو دیاردەیە، ئەو كاتانەش كە مرۆڤ توشی ئەم حاڵەتە دەبێت بۆ ئەوەی جەستەی لەو بارگە كارەباییە موجەبانە خاڵی بكاتەوە ئەوە پێویستە بۆ چەند خولەكێك سەر بخاتە سەر زەوی چونكە زەوی بارگەی كارەبای سالبی هەڵگرتوە و بەمەش بارگە موجەبەكان لەكۆڵ مرۆڤ دەكاتەوە .

سەرچاوە: سیدتی 
 بینین:   83822
 12/4/2016 12:02:30 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   6635
  کۆی سه‌ردان:   248056944
All Rights Reserved.