×

هونەرمەندان  
All
دەست بەدابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکرێت
 مانگ پێشتر

ئابوری

پەرلەمانتارێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، ئەم هەفەتەیە دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی حکوموتی عێراق و، ئەو کێشەیەی بۆتە هۆی دواکەوتنی، چارەسەر دەکرێت. 

 عەبدولهادی سەعداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی روونکردۆتەوەو دەڵێت " هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی لە ماوەی دوو هەفتەی رابردودا لە بانکی ناوەندی عێراق ئەنجام دراوە کە بۆتە هۆی درووتسبوونی چەند کێشەیەکی تەکنیکی".


دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق لە زۆربەی مانگەکاندا لە دوای ناوەڕاستی مانگەوە دەستپێدەکات، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی رایگەیاند بەهۆی نەبوونی " سیولەوە" نەیانتوانیووە مووچە دابەشبکەن.

 
لەگەڵ دەستکردن بە دابەشکردنی مووچەی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقە، ئەو بڕە پارەیەی دانراوە بۆ هەرێم کە مانگانە ٣٢٠ ملیار دینارە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم.
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1