×

هونەرمەندان  
All
وێنە.. هەژان هێرش لەگەڵ بارانی کوڕی دەردەکەوێت
 4 ساڵ پێشتر

گشتی

هەژان هێرش، ئەکتەر و پێشکەشکاری بەناوبانگ وێنەیەکی خۆی و کوڕەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەژان هێرش ئەکتەر و پێشکەشکاری دیار وێنەیەکی لەگەڵ "باران"ی کوڕی بڵاوده‌کاته‌وه‌ و ده‌نوسێت" هەرچی ئەبێت با ببێت گرنگ بوونی ئامێزێکی تۆیە، هەمیشە دەڵێم، دەبێت ڕاستگۆیی لە منداڵان و وەفا لە ئاژەڵانەوە فێربین، تەمەنی بارانی من و هەموو منداڵان درێژ بێت و خوای گەورە بیبەخشێت بەو خێزانانەی کە نزادەکەن بۆ بوونی ئەم دیاریە جوانە". 

هەژان بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە چەندین درامادایەكدا دەركەوتوە و چەند جارێك پێشكەشكاری بەرنامەی تایبەت بوە لە كەناڵی كوردسات و خاوەنی منداڵێکە و چەند ساڵێک پێش ئێستا لە دەروون گێژەن، ئەکتەر و پێشکەشکار جیابووەوە.