بەهۆی شتێكەوە چاوی لە دەست دا كە تۆش ڕۆژانە دەیكەیت
پیاوێك بەهۆی زیاد بەكارهێنانی مۆبایل لە پێش خەوتن، تووشی شێرپەنجەی چاو دەبێت و چاوەكانی لە دەست دەدات.

ئەو پیاوە تەمەن 40 ساڵە كە خەڵكی هۆنگ كۆنگە، باس لەوە دەكات كە شەوانە پێش نوستن بۆ ماوەی زیاتر لە 30 خولەك لە ژوورە تاریكەكەی خۆیدا، مۆبایلەكەی بەكار دەهێنا و پاش ماوەیەك هەستی كرد وردە وردە بینینی كز دەبێت و چاوی سوور دەبێتەوە.

دوای ئەوەی دەچێتە لای پزیشك و پشكنینی بۆ دەكرێت، دەردەكەوێت كە چاوەكانی تووشی جۆرێكی شێرپەنجە بووە و بەو هۆیەوە بینایی لە دەست دەدات.

پزیشكەكان هۆكاری ئەم شێرپەنجەیە بۆ بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شەواندا پێش خەوتن لە شوێنی تاریكدا دەگەڕێننەوە و ئامۆژگاری خەڵك دەكەن كە چیتر بەو شێوەیە مۆبایل بەكار نەهێنن.

پێشتر لە چەند توێژینەوەیەكدا ئەوە سەلمێنرابوو كە تیشكی مۆبایل لە شوێنە تاریكەكاندا زیانی زیاد دەكات و تۆڕ و گلێنەی چاو بەرەو لەناوچوون دەبات.

چارەسەری ئەو جۆرە شێرپەنجە دەگمەنە تا ئێستە بە تەواوی نەدۆزراوەتەوە و نەتوانراوە لە جێی تۆڕی تووشبوو تۆڕێكی ساغ بۆ چاوەكە دابنرێت و لەو كێشەیە ڕزگاری بكات.

سەرچاوە: لەها مەگەزین

 بینین:   46035
 12/1/2016 10:11:58 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   2479
  کۆی سه‌ردان:   239072416
All Rights Reserved.