چاره‌سه‌رێكی ئاسان بۆ ئازار قاچ
ئازاری قاچ و ماندووبوونی ماسوولکەکانی قاچ لە ناو خەڵکدا زۆر باوە و ئەم نەخۆشییە لە هەموو تەمەنێکدا تووشی مرۆڤ دەبێت.

ئازاری قاچ یەکێک لە هۆكاره‌ باوەکانی لەدەستدانی کار و چالاکی رۆژانەیە، بەبڕوای پزیشکان یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئازاری قاچ لە ناو زۆربەی خەڵکدا دەگەڕێتەوە بۆ چالاکی زۆر، وەرزش کردن، پێڵاوی نەگونجاو، لە سەر قاچ وەستان بۆ ماوەی دوور و درێژ.
پزیشکان بۆ هێور کردنەوەی ئازاری قاچ پێشنیارێکی ئاسان ونوێی و سرووشتی  دەخەنە ڕوو، ئه‌ویش سوود وه‌رگرتنه‌ له‌ خوێی، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌.
دوو فنجان خوێ له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم تێكه‌ڵ بكه‌ن و قاچه‌كانتان بۆ ماوه‌ی 10-15 خوله‌ك بەم گیراوەیە بشۆن، بەردەوام بوون لە سەر ئەم کارە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئازاری قاچەکانتان.

زۆر جار پزیشکان بۆ لە ناوبردنی ئازاری قاچ و پشتی نەخۆشەکانیان، پێشنیاز دەکەن سەردانی ئەو رووبارانە بکەن کە رێژەیەکی زۆر خوێی سرووشتی تێدایە، چونکە حەمام کردن بە خوێ جگە لەوە بەشە ژەهراوییەکانی پێستی مرۆڤ لە ناو دەبات ئێش و ئازارلە جەستەی مرۆڤدا ناهێڵێت.

 وشە - عه‌لی سدیق 
 بینین:   41118
 11/12/2016 10:06:02 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   8688
  کۆی سه‌ردان:   250135031
All Rights Reserved.