کورەك تیلیکۆم تۆڕەکەى بەهێزتر دەکات لەڕێى بەکارهێنانى تازەترین سەکۆى ئەریکسۆن
• کورەك تیلیکۆم (عیراق) تۆڕى بەیەکگەیاندنى هەمەجۆر بە دابەشکردنى کۆدى مەودا فراوان (WDCMA) بەهێزتر و فراوانتر دەکات لەڕێى بەکارهێنانى تازەترین سەکۆى (SGSN) و (GGSN). 
• سەکۆى (SGSN) کار دەکات لەرێى تازەترین سەکۆى ئەریکسۆن کە ئەویش سەکۆى (MkX)ە، لە کاتێکدا (GGSN) پشت بە سەکۆى (GGSN) دەبەستێ کە لە بازاردا پێشەنگە.
• توانایى تۆڕى (WCDMA) کە لەرووى توانا و پێوەرەوە پێشکەوتووە لە توانایدایە ئەو گەشە بەهێزە وەربگرێ کە پێشبنینى دەکرێ لە زیادبوونى (تێکراى جوولە) رووبدات. 
کۆمپانیاى ئەریکسۆن، (لە ناسداك بە ناوى ERIC دێت)، ئاشکراى کرد کە هاریکارى کۆمپانیاى (کورەك تیلیکۆم)ى کردووە بۆ بەهێزکردن و وەرچەرخاندن و فراوانکردنى تۆڕى کورەك تیلیکۆم WCDMA (تۆڕى بەیەکگاندنى هەمەجۆر بە دابەشکردنى کۆدى مەودا فراوان) لە عیراقدا. سنوورى ئەم پڕۆژەیە بەکارهێنانى تازەترین سەکۆەکانى (MkX) لە ئەریکسۆنەوە لەخۆدەگرێ کە هەردوو سەکۆى (SGSN) و (GGSN) دەگرێتەوە کە لە بازاردا پێشەنگن. هەروەها لەڕێى تۆڕى پێشکەوتوویى (WCDMA) توانایى و پێوەرەکان بەرزدەبنەوە بەمەش تۆڕى کورەك تیلیکۆم لە تواناى دەبێت ئەو گەشە بەهێزە لەخۆبگرێ کە پێشبینى دەکرێ بە زیادبوونى (تێکڕاى جوولە) رووبدات؛ لە هەمان کاتیشدا ڕێگە خۆش دەکات لە ئایندا خەونى لەخوگرتنى تەکنەلۆژیاى (LTE) بێنتەدى.
لەبارەى پڕۆژەکەوە، بەڕێز موحسن ئاکرەیى، نوێنەرى سەرۆکى جێبەجێکارى (ئاى تى)ى کورەك تیلیکۆم، گووتى: ( ئێمە لە ئێستادا هامەهەنگى ئەریکسۆن دەکەین کە هاوبەشى دریژخانى کۆمپانیاکەمانە؛ ئامانجمان مسۆگەرکردنى بەدیهێنانى ئایندەى گەشە لە بوارى گەیاندن لە عیراقدا، ئێمە وەك کورەك تیلیکۆم کار دەکەین بۆ ئەوەى بەشێوەى بەردەوام گەیاندن بۆ بەشداربووانمان دابین بکەین لە چەند ساڵى داهاتوودا لەڕێى باشترین توانایى تۆڕ.).
شایەنى باسە، سەکۆى (MkX) تایبەت بە ئەریکسۆنە و یەکەمین جارە لەسەر ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بەکاردێت ئەویش لەڕێى ئەم پڕۆژەیەى (کورەك تیلیکۆم)ەوە، بێگومان ئەمەش بە هەنگاوێكى پڕ بایەخ و جیاواز دادەندرێ بۆ ئەریکسۆن لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا.
لە لاى خۆیەوە، بەڕێز رافیە ئیبراهیم، سەرۆکى ئەریکسۆن لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و رۆژهەڵاتى ئەفەریقا، گووتى:  (بێگومان بردنەوەى ئەم گرێبەستە لەلایەن کۆمپانیاکەمانەوە بەڵگەیەکە دەیسەلمێنێ ئەریکسۆن کۆمپانیاکە پێشەنگە لە بوارى تەکنەلۆژیا و خزمەتگوزارى لە عیراقدا؛ لە هەمان کاتدا دەیسەلمێنێ پەیوەندی ئەریکسۆن لەگەڵ کورەك تیلیکۆم پەیوەندییەکى توندوتۆل و درێژخایەنە. سەکۆى (SGSN) بوار بۆ کورەك دەرخسێنێ تا بتوانێ ئەزمونێکى بێوێنە پێشکەش بە کەس (تاك) و کۆمپانیا و کۆمەڵگا بکات، بەمشێوەیەش کورەك دەتوانێ پەلە بکات لە بنیادنانى کۆمەڵگایەکى خاوەن تۆڕى پێشکەوتوو لە عیراقدا.).
خاسیەتە جێگیرەکانى سەکۆى (MkX) بۆ (SGSN) پشت بە سیستەمى کۆدەکانى ئەریکسۆن دەبەستێ، هەر ئەمەشە تواناکان فراوان دەکات بۆ لەخۆگرتنى بەرزترین ئاستى گەشەى تێکراى جوولە کە پێشبنینى روودانى دەکرێت. هەروەها  ئەم سەکۆیە توانایی نایاب دابیندەکات کە دەتوانێ پاڵپشتى بکات تاکو ٣٦ ملیۆن بەکارهێنەر لە هەر گرێیەکى سەکۆ، بەمەش لەکاتى بەکارهێنانى سەکۆ لە چوارچێوەى سەرجەم تێکبەستانەکە دەگاتە ٢٣٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر. هەرچى پەیوەندارە بە بچووکى قەبارەى ئەم سەکۆیە کە (٠,٢٤ مەترى چوارگۆشەیە) و بەکارهێنانى ڕێژەیەکى کەم لە ووزە رۆلى دەبێ بۆ کەمکردنەوەى تێکرایى تێچوون بۆ خاوەنەکەى هەروەها پیسبوون بەهۆى سوتانى کاربۆن لە ژینگەدا کەم دەکاتەوە.
سەرچاوە:
ئەریکسۆن SGSN-MME
https://www.ericsson.com/ourportfolio/products/sgsn-mme?nav=productcategory004%7Cfgb_101_256
دەروازەى پاکێجە پێشکەوتووەکانى ئەریکسۆن 1
https://www.ericsson.com/ourportfolio/products/evolved-packet-gateway?nav=productcategory004%7Cfgb_101_256
پوختەیەک لەبارەى ئەریکسۆن:
دەتوانى وێنە و گرتەى ڤیدیۆیی کوالیتى بەرز لەڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە داونلۆد بکەى: www.ericsson.com/press
کۆمپانیاى ئەریکسۆن بە یەکێك لە دیارترین هێزى پاڵپشت دادەنرێت بۆ پێکهێنانى کۆمەڵگەی خاوەن تۆڕ، پشت بە پێگەکەى دەبەستێ وەك سەرچاوەى جیهانى پێشەنگ لە بوارى چارەسەرییەکان و خزمەتگوزارییەکانى تەکنەلۆژیاى پەیوەندییەکان. پەیوەندى لەمێژینەى ئەریکسۆن لەگەڵ دابینکەرە سەرەکییەکانى تۆڕى مۆبایل لە جیهان بوارى رەخساند بۆ تاکەکان و کۆمپانیاکان و کۆمەلگاکان تاکو ئەوپەرى پێداویستییەکانیان دابین بکەن هەرەوەها سوودمەندبن لە داهاتووێکى زیاتر سەقامگیر.
تیمى کارى ئەریکسۆن لە 115 هەزار تایبەتمەند پێکهاتووە و خزمەتگوزارى پێشکەش دەکەن بە بنکەى بەکارهێنەران لە زیاتر لە 180 وڵات لەسەر ئاستى جیهان، ئەریکسۆن پێوەرى جیهانگیری بەستۆتەوە لەگەڵ پیشەنگبوون و خزمەتگوزارییەکان. پاڵپشتییەکان پێشکەش دەکەین بەو تۆڕانەى کەوا خزمەتگوزارییەکان بۆ 2.5 مليار بەشداربوو دابین دەکات، لە هەنوکەدا 40%ى  جموجۆلەکانى پەیوەندییەکانى هەنوکەى مۆبایل لەڕێگەى تۆڕەکان ئەریکسۆن تێدەپەرن. هەروەها بەپەرۆشین بۆ وەبەرهێنان لە بوارەکانى توێژینەوە و پەرەسەندن لەپێناوى ئەوەى چارەسەرییەکانمان و بەکارهێنەرمان هەمیشە لە پێشەنگ بمێننەوە.
کۆمپانیاى ئەریکسۆن لە ساڵى 1876 دامەزرا، (ستۆکۆلم)ی پایتەخت سوید بووە بارەگاى سەرەکى کۆمپانیا. لە ساڵى 2015 ، داهاتى تەواوى کۆمپانیا 246.9 مليار كرونر سويدى بوو (کە دەکاتە 29.4 مليار دۆلارى ئەمەریکى). هەروەها پشکەکانى کۆمپانیاى ئەریکسۆن ئالوگۆرى پێدەکرێ لە بازارەکانى بۆرسەى ناسداك OMX ستۆکۆلم و بورسەى ناسداك لە نیویۆرك.
www.ericsson.com
www.ericsson.com/news 
www.twitter.com/ericssonpress
www.facebook.com/ericsson 
www.youtube.com/ericsson 
بۆ زانیارىى زیاتر، تکایە پەیوەندى بکە بە:
بەشى پەیوەندییە دەرەکییەکان لە ناوچەى ڕۆژهەلاتى ناوەڕاستى کۆمپانیاى ئەریکسۆن
پۆستى ئەلیکترۆنى: ericsson.external.communications.mea@ericsson.com

 بینین:   9735
 9/30/2016 2:03:11 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   1946
  کۆی سه‌ردان:   262406066
All Rights Reserved.