ماسنجەری فەیسبووک تایبەتمەندییەک تاقی دەکاتەوە
کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەکارھێنەرانی بەردەست کردووە، بەڵام تەنیا بۆ تاقیکردنەوەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24/8/2016، ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردەوە، کە ئێستا ڤێرژنێکی نوێی ماسنجەری فەیسبووک بەردەستە و تایبەتمەندییەک تێیدا زیاد کراوە، کە دەتوانی ھاوڕێیەک لەنێو ماسنجەر ئاد (Add) بکەیت، بێ ئەوەی فەیسبووک بکەیتەوە.

ئەگەر تەنیا لە ماسنجەر ھاوڕێیەک ئاد بکەیت، ناوی ئەم ھاوڕێیە ناچێتە نێو فەیسبووکەکەت و تەنیا لەنێو ماسنجەر دەمێنێتەوە، ئەم تایبەتمەندییەی فەیسبووک، تەنیا بۆ تاقیکردنەوەیە، ئەگەر سەرکەوتوو نەبێت، لە ڤێرژنێکی دیکەدا، تایبەتمەندییەکە لا دەبات.

 بینین:   22582
 8/24/2016 10:31:10 PM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   6968
  کۆی سه‌ردان:   249404596
All Rights Reserved.