لیمۆ و بیبه‌ر و خوێ تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و بیخۆنه‌وه‌ چی به‌سه‌ر جه‌سته‌ دێنێت
بیبه‌ری ڕه‌ش و خوێ و لیمۆ ته‌نیا بۆ به‌خشینی تام و چێژ به‌ خواردنه‌كان به‌كارناهێنرێ، به‌ڵكو  له‌ ڕووى ته‌ندروستییه‌وه‌ سوودێكى زۆر به‌له‌ش ده‌به‌خشێت، لیمۆ به‌هۆى بوونى ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ى كانزا و ڤیتامین كه‌ تێیدایه‌ وه‌كو چاره‌سه‌رێك بۆ دابه‌زاندنى كێش به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م رێگایه‌ چه‌ندان جار تاقیكراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها توێژه‌رانى بوارى پزیشكى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ تێكه‌ڵ كردنی لیمۆ و بیبه‌ر و خوێ و خواردنه‌وه‌ی سودی سیحری به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و له‌ هه‌شت كێشه‌ و نه‌خۆشی به‌ ته‌واوی مرۆڤ ڕزگار ده‌كات.

تێكه‌ڵ كردنى لیمۆ و خوێ له‌گه‌ل بیبه‌رى ڕه‌ش چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفتانه‌ى له‌ش ده‌كات:
یه‌كه‌م: ئازارى قوڕگ، بۆ رزگاربوون له‌ ئازارى قورگ پێویستت به‌  كه‌وچكێك ئاوى لیمۆى تازه‌ و نیو كه‌وچكى چا بیبه‌رى ره‌ش و له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكى چا خوێ، هه‌موو ئه‌م پێكهاتانه‌ ده‌كه‌ینه‌ په‌رداخێك ئاوى گه‌رمه‌وه‌ پاشان غه‌رغه‌ره‌ى پێ ده‌كه‌ین رۆژانه‌ یارمه‌تى  حه‌سانه‌وه‌ى قوڕگ ده‌دات و رێگر ده‌بێ له‌ كۆكه‌ و هه‌وكردنی قوڕگ.

دووه‌م: لووت گیران، گیرانى لووت ده‌بێته‌ هۆى هه‌ناسه‌ته‌نگى و هه‌وكردن و پژمین، بۆ رزگاربوون له‌م حاڵه‌تانه‌ كه‌ زیاتر به‌هۆى نه‌خۆشییه‌ ڤایرۆسییه‌كانه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌، ده‌توانن به‌ خواردنه‌وه‌ی ئه‌م گیراوه‌یه‌ به‌یه‌كجاری ئه‌و كێشه‌یه‌ له‌ خۆتان دوور بخه‌نه‌وه‌،  بڕێكى یه‌كسان له‌ بیبه‌رى ره‌ش، دارچین، ڕه‌شكه‌ و هێل تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه‌ن و پاشان بیهاڕن، بۆن و به‌رامی ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ له‌ ڕێی هه‌ناسه‌دانه‌وه‌ هه‌ڵمژن، ئه‌وا ته‌واوی ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی بوونه‌ته‌ هۆی لووت گیران ده‌یانكاته‌ ده‌ره‌وه‌ و كۆتاییان پێ ده‌هێنێت.

سێیه‌م: لابردنى به‌ردى زراو، زراو ئه‌و ئه‌ندامه‌ بچووكه‌ ڕه‌نگ سه‌وزه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌شى خواره‌وه‌ى جگه‌ره‌وه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ده‌ردانى هۆرمۆنه‌كانى هه‌رسكردن، له‌ كاتى دروستبوونى به‌رد له‌م كیسه‌یه‌دا كرداره‌كانى هه‌رس ناچالاك ده‌كات و ڕێگه‌ له‌ هه‌رسكردن ده‌گرێت وه‌ له‌كاتى دروستكردنى ئه‌م به‌رده‌دا پێویسته‌ به‌رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى ده‌ربهێنرێت. ده‌توانرێت به‌ رێگه‌ى سروشتى رێگه‌ له‌ درووستبوونى بگیرێت ئه‌ویش به‌كارهێنانى كه‌وچكێك زه‌یتى زه‌یتون له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك ئاوى لیمۆ و كه‌وچكێك بیبه‌رى ره‌ش كه‌ رێگه‌ له‌ دروستبوونى به‌رد و یارمه‌تى توانه‌وه‌ى به‌رد له‌ زراو ده‌دات.

چواره‌م: چاره‌سه‌رى برینى ده‌م ، بۆ ڕزگاربوون له‌ برینى ناوپۆشى ده‌م كه‌وچكێك خوێ له‌گه‌ڵ كوپێك ئاوى گه‌رم له‌ دواى هه‌ر ژه‌مێك ده‌بێته‌ هۆى له‌ناوبردنى به‌كتریاى ناو ده‌م و یارمه‌تى چاكبوونه‌وه‌ى برین ده‌دات.

پێنجه‌م: دابه‌زاندنى كێش، نیو كه‌وچك له‌ بیبه‌رى ره‌ش له‌گه‌ڵ دوو كه‌وچك ئاوى لیمۆ و یه‌ك كه‌وچك هه‌نگوین تێكه‌ڵ به‌ په‌رداخێك ئاوى گه‌رم ده‌كه‌ین كه‌ یارمه‌تى توانه‌وه‌ى میتابۆلیزمى له‌ش ده‌دات . لیمۆ رێگه‌ له‌ زیادبوونى له‌ش ده‌گرێت رێژه‌ى ئه‌نسۆلین رێك ده‌خات و یارمه‌تى سووتاندنى چه‌ورى ده‌دات.

شه‌شه‌م: هێڵنجدان، بۆن كردنى لیمۆ یارمه‌تى وه‌ستاندنى هێلنجدان ده‌دات كه‌ به‌ هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ترشى گه‌ده‌وه‌ دروست ده‌بێت بۆ رزگاربوون له‌ هێڵنجدان پێویستت به‌ به‌كارهێنانى كه‌وچكێك ئاوى لیمۆ له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكى چا بیبه‌رى ره‌ش، تێكه‌ڵی بكه‌ن به‌ په‌رداخێك ئاوى گه‌رم و دواتر به‌ هێواشی بیخۆنه‌وه‌ و له‌و كێشه‌یه‌ش ڕزگارتان ده‌بێت.

حه‌وته‌م: ددان ئێشه‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ددان ئێشه‌ تێكه‌ڵكردنى نیو كه‌وچك چا له‌ بیبه‌رى ره‌ش له‌گه‌ڵ رۆنى سیر ئه‌م دوو پێكهاته‌یه‌ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و به‌ شێوه‌یه‌كى یه‌كسان به‌ پارچه‌ لۆكه‌یه‌ك له‌سه‌ر رووى ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ ئازارى هه‌یه‌ دایده‌نێن بۆ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك ئه‌م كاره‌ رۆژى دووجار ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌ هه‌مان كات پێویسته‌ خۆت به‌دوور بگریت له‌ خواردنى شیرینى و خۆراكى ترش.

هه‌شته‌م: خوێنبه‌ربوونى لووت، بۆ ڕێگرى كردن له‌ خوێنبه‌ربوونى لووت كه‌مێك ئاوى لیمۆ له‌گه‌ڵ پارچه‌یه‌ك لۆكه‌ ده‌كه‌ین به‌و شوێنه‌ى كه‌ تووشى خوێنبه‌ربوون بووه‌، هاوكات پێویسته‌ سه‌رت به‌ره‌وخواره‌وه‌ ڕاگریت، تا ئه‌و خوێنه‌ی هاتووه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و نه‌چێته‌ قوڕگ، چونكه‌ به‌ چوونی بۆ نێو قوڕگ ئه‌وا تووشی هێڵنجدانتان ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ Get Holistic Health
 وشە - ئاوات ئازاد 

 بینین:   81009
 2/16/2017 2:50:16 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   4561
  کۆی سه‌ردان:   247539285
All Rights Reserved.