شۆک..خواردنی پێستی دەوری نینۆک مەترسیدارە
لەوانەیە زۆرجار یەکێک ببینیت پێستی دەوری نینۆکی دەخوات و لەوانەشە ئەو کەسە خۆت بیت، بەڵام پێناچێت خوویەکی تەندرووست و بێ کێشە بێت.

ئەو جۆرە خووە زۆرجار بەھۆی دڵەڕاوکێوە ئەنجام دەدرێت  ناوی و کەسەکە پێستی دەوری نینۆکی دەخوات و ئەوەش کەمێک ئارامی دەکاتەوە، بەڵام شارەزایانی پزیشکی باس لەوە دەکەن کە ئەو جۆرە خووە دەشێت زیان بە کەسەکە بگەیەنێت و ئەو میکرۆبە پیسانەی لەدەوری نینۆک ھەن بگوازرێتەوە بۆ ناو دەم و جەستەی کەسەکە.

بەپێچەوانەشەوە دەشێت میکرۆب لە لیکی مرۆڤەوە بگوازرێتەوە بۆ دەوری نینۆکەکان و بەوشێوەیە کەسەکە تووشی ھەڵئاوسان و ھەوکردنی نینۆک و پەنجەکانی دەبێت، ھەربۆیە پێویستە خۆت لەو خووە بپارێزیت و بەزووترین کات وازی لێبھێنی
 بینین:   10057
 11/26/2016 6:58:37 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   2475
  کۆی سه‌ردان:   239072307
All Rights Reserved.