تایبەت بەخانمان: چۆن بەشێوەیەکی سروشتی قژمان خاوبکەینەوە
زۆربەی خانمان ئارەزوو دەکەن قژێکی خاو و گەشاوەیان هەبێت و بەهەرجۆرێک بیانەوێت دایبهێنن و ڕێکی بخەن، تەنها بەبەکارهێننای چەند پێکاهاتەیەکی سوروشتی و بە تێچونێکی کەم دەتوانرێت ئەوکارە بکرێت و هیچ زیانێکیش بە قژ ناگەیەنێت .

پێکهاتە سروشتیەکانی وەک ئاوی لیمۆ و شیر و گوێزی هیندی و هێلکە سودێکی زۆریان لە خاوکردنوەی مووەکانی سەردەبێت و هیچ کاری گەریەکای خراپ لەسەر قژەکە دروست ناکەن .

پێکهاتەی شیری گوێزی هیندی:
شیری گوێزی هیندی سودێکی زۆری بۆ خاوکردنەوەی قژی ئاڵۆسکاو دەبێت و تایبەت مەندی دژە بەکتریای هەیە و قژ لە کڕێش دەپارەێزێت، قژەکە بەهێز و گەشاوە دەکات .
بەکارهێنانی زۆر ئاسانە تەنها شیرەکە بۆماوەی ١٠ خولەک لە قژمان دەدەین و دواتر بەئاوە دەیشۆین .

پێکهاتەی سرکە:
سرکە یەکێکە لەباشترین پێکهاتەکان بۆ خاوکردنەوەی قژ بۆ ماوەیەکی زۆر و بەهۆی بونی دژەئۆکسانەکان و پێکهاتە خۆراکیەکان سودێکی زۆر بە قژەکە دەگەیەنێت.
بەکارهێنای زۆر ئاسانە پاش ئەوەی قژمان بەشامۆ دەشۆین جارێکی تر بە سرکە دەیشۆینەوە و کاریگەری دەبێت .

پێکهاتەی شیری گوێزی هیندی و لیمۆ :
پێکهاتەیەکی زۆر نایابی قژ خاوکردنەوەیە و سودێکی زۆر بە پێستی سەر دەگەیەنێت و قژ بەهێز دەکات.
هەردوو پێکهاتەکە تێکەڵدەکەین و لە قژمانی دەدەین تا پێوەی وشک دەبێتەوە و دواتر دەیشۆین، هەفتەی دووجار بەکاریدەهێنین .

پێکهاتەی هێلکە و زەیتی زەیتون :
دوو هێلکە لەگەڵ بڕێکی گونجاو زەیتی زەوتون تێکەڵدەکەین و لە قژمانی دەدەین، وازیلێدەهێنین ماوەی کاتژمێرێک پێوەی بێت و دواتر جوان دەیشۆین . 
 بینین:   39368
 11/11/2016 7:09:25 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   128
  کۆی سه‌ردان:   262387369
All Rights Reserved.