چاوپێکەوتنێک لەگەڵ مانگی رەمەزانی پیرۆزدا
باخچە //   ئێمەو ئێوەو ھەموو مسوڵمانێک دڵخۆش و شادومان دەبین بەوەی کە ئەو میوانە دێتە نێوانمان، بەڵام بەداخەوە زۆر نامێنێتەوە لەنێوانماندا، ئەویش لەبەر ھۆکار گەلێک کە تەنھا پەروەردگار خۆی دەیزانێت، بۆیە داوا دەکەین لەخوای بەخشندە کە یارمەتیمان بدات تاوەکو بتوانین ڕێز لەو میوانە بگرین، فەرموو با پێکەوە ئەو میوانە بناسین:

- میوانی بەڕێزو خۆشەویست خۆت بناسێنە؟
+ من مانگی ڕەمەزانی پیرۆزم، مانگی سۆزو میھرەبانی و لێخۆشبوون، مانگی ڕزگاربوون لە ئاگری دۆزەخم، من مانگی ڕۆژووم، ڕۆژووش: پەرستنی خودایە بە وازھێنان لە ھەموو ئەو شتانەی ڕۆژوو دەشکێنن ھەرلە سپێدەو بەری بەیانەوە تاوەکو خۆرئاوابوون.

- کەی خودا فەرزی کردوویت؟
+ سەرەتا من پایەی پێنجەمی ئیسلامم، ھەرکەس من لەدەست بدات و ئەنجامم نەدات ھیچ بەشێکی نییە لە ئیسلام، پەروەردگار فەرزی کردووەم لەسەر مسوڵمان لە ساڵی دووەمی کۆچییەوە.

- پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلّم) چەند سالَ ڕۆژووی گرتووە؟
+ نۆ سالَ بەڕۆژوو بووە.

- چۆن ھاتنت دیاری دەکەیت تاوەکو ئێمە بەڕۆژوو بین؟
+ بە دوو ھۆکار: ١- بینینی مانگ.      ٢- تەواوکردنی (٣٠) ڕۆژ لە مانگی شەعبان.

- ئایا ھیچ لەبارەی قورئانەوە بۆمان دەدوێیت لەکاتێکدا تۆ مانگی قورئانیت؟
+ بەیارمەتی خودا، خودا دەفەرموێت [ شھر رمضان الذی انزل فیە القرآن] ودەفەرموێت [ إنا انزلناە فی لیلة القدر]، ھەروەھا لەم مانگەدا زۆر خوێندنەوەی قورئان  وتوێژینەوەو دیراسەکردنی سوونەتێکە لە سوننەتەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلّم)، ئیبنو عەبباس "ڕەزای خودای لێ بێت" دەفەرموێت ( کان النبی صلی اللە علیە وسلم من اجود الناس، وکان اجود مایکون فی رمضان حین یلقاە جبریل، وکان جبریل یلقاە فی کل لیلة من رمضان فیدارسە القرآن )، واتە "پێغەمبەری خودا سەخاوەتمەندترین مرۆڤ بووە، بەتایبەتی لەمانگی ڕەمەزاندا زۆر بەخشندەبووە کاتێک جبریل دەھات بۆلای، جبریل ھەموو شەوانێکی ڕەمەزان دەھاتە لای پێغەمبەر(صلی اللە علیە وسلّم)ء دیراسەی قورئانی پێدەکرد".
ھەندێ لە ئەھلی سەلەف لە ڕەمەزاندا ھەموو (٣) شەو جارێک قورئانیان خەتم کردووە، ئێمامی شافعی لەمانگی ڕەمەزاندا (٦٠) جار قورئانی خوێندووەتەوە، ئەمە جگە لەو قورئان خوێندنەی کە لەنوێژەکاندا دەیخوێند !! ئیمامی زوھری دەڵێت "ئەگەر ڕەمەزان ھات، ئەوە بریتییە لە قورئان خوێندن و بەخشینی خواردن". موحەممەدی کوڕی کەعب دەڵێت "ئێمە قورئان خوێندمان بەڕەنگ زەردیدا دەناسییەوە" ئەمەش ئاماژەیە بۆ شەونحونی و شەوبێداری و خواپەرستی زۆری ئەو کەسە. وەھیبی کوڕی وەرد دەڵێت: بە پیاوێک وترا، ئایا ناخەویت؟ ئەویش وتی: شتە سەرسوڕھێنەرەکانی قورئان خەویان لێتۆراندووم. (ذو النون)یش دەڵێت:
مــــــنع القـــرآن بوعدە ووعیــــدە ***** مقل العـــیون بلیلھا لاتھجـــعُ
فھمـوا عن الملک العڤــیم کلامـە ***** فھماً تژل لە الرقـاب وتخچعُ
 
- اللە ڕکبر، ئایا باسی فەرموودەمان بۆ ناکەیت لەبارەی ھاندان بۆ قورئان خوێندن و ڕوژوو گرتن؟
+ بەڵی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت { الصیام والقرآن یشفعان للعبد یوم القیامة، یقول الصیام : ای رب ... منعتە الطعام والشھوات بالنھار، ویقول القرآن: منعتە النوم باللیل فشفعنی فیە، فیشفعان } حسنە الالبانی، واتە "ڕۆژوو و قورئان لەڕۆژووی دواییدا تکا دەکەن بۆ بەندە، ڕۆژوو دەڵێت: ئەی خودایە، لە ڕۆژدا خواردن و خواردنەوەو ئارەزووەکانیم لێقەدەغە کردبوو، قورئانیش دەڵێت: لەشەودا خەوم لێقەدەغە کردبوو، بمکە بە تکاکاری، پەروەردگاریش دەیانکاتە تکاکار بۆی"، داوا دەکەین لەپەروەردگار بمانکاتە ئەھلی قورئانء یارمەتیمان بدات لەسەر ڕۆژوو و شەونوێژ.

- زۆر باشە، ئایا باسی ئەو پەندو وانانەمان بۆ ناکەیت کە لەتۆوە فێریان دەبین و لێیان بەھرەمەند دەبین؟
+ پەندو وانەکانی ڕۆژوو زۆر زۆرن، بەم خێراییە ناتوانم ھەموویتان پێ بڵێم، بەڵام زۆر بەکورتی ئاماژە بۆ ھەندێکیان دەکەم:
١- ئارامگری.    ٢- ئەمانەت.    ٣- سۆزوو بەزەیی بوون و دڵنەواییکردن و جێبەجێکردنی پێویستییەکانی خەڵک. ٤- یارمەتیدانی یەکتری لەسەرچاکە و تەقوا.    ٥- خۆگرتن (خۆزەوتکردن و زاڵبوون بەسەر نەفسدا).   ٦- تەقوا. ٧- دڵنەرمیی.       ٨- لەم مانگەدا بەرنامە و پەیڕەوێکی جوان بۆ گۆڕانکاری پێشکەشدەکەم.

- چی ھەیە لەبارەی خواردن و نان پێدانی ڕۆژووەوانەوە؟
+ لەبارەی نان پێدانی ڕۆژووەوانەوە ئەمانەی خوارەوەت بۆ باسدەکەم:
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت { من فطر صائما فلە مثل اجرە } صححە الترمذی، واتە "ھەرکەسێک نانی ڕۆژووەوانێک بدات، ھەمان پاداشتی ڕۆژووەوانەکەی بۆ دەنووسرێت".
ئیبن عومەر (ڕەزای خوای لێبێت) لەگەڵ  ھەتیو و ھەژاراندا نەبوایە ڕۆژووی نەدەشکاند، وە زۆرێک لەسەلەفی ئەم ئوممەتە خواردنی خۆیان دەدا بەکەسانی ترو جاری وا ھەبوو خۆیان بەبرسێتی دەمانەوە.

- ئەی چی دەڵێیت لەبارەی ئەو بێئاگایانەی کە ڕق و کینەیان بەرامبەرت ھەیە؟
+ دەڵێم چۆن ڕق و کینەم لەبەرامبەر ھەڵدەگرن لەکاتێکدا بەھۆی منەوە خودا لەتاوانەکانیان خۆش دەبێت، لەھەڵەو پەڵەکانیان چاوپۆشی دەکات، وەڵامی پاڕانەوەکانیان دەداتەوە، پلەیان بەرزدەکاتەوە، سبحان اللە، ئەڵێم ئاژەلڕ زۆر لەو کەسە ھۆشمەندتر و عاقڵترە کە حاڵی بەو شێوەیە بێتء ڕق و کینە بەرامبەرم لەدڵ بگرێت، داوادەکەم خوداش ئەو دەم و چاوانە ناشیرین و قێزەوون بکات.


- داوا دەکەین خودا ھیدایەتیان بدات، باشە، ئەو شتانە چین کە تۆو غەیری تۆ ڕقتان لێیەتی و دەیبوغزێنن؟ یاخود دەیبینن و تێبینی دەکەن لەھەندآ کەسدا لەم مانگەدا؟
+ ئەو شتانە زۆرن، بەڵام ئاماژە بۆ ھەندێکیان دەکەم:
١- تەمبەڵی و خەوی زۆر.      ٢- شەونخوونی  و مانەوە تا درەنگ بەبێ ھۆ، یاخود لەسەرپێچی خوادا، ئەمە زۆر تێبینی دەکرێت و دەبینرێت.     ٣- بەفیڕۆدانی کاتەکان.      ٤- زۆرخۆری لەکاتی ڕۆژوو شکاندندا کە دەبێتە ھۆی بارگرانبوون بۆ نوێژی تەراویح.     ٥- ھەوڵدانی زۆری خەڵک لەسەرەتای مانگی ڕەمەزان و کەمتەرخەمیان لە کۆتاییەکەیدا.       ٦- ئەو زنجیرە فیلمانەی کەلە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە پەخشدەکرێن، ھەرەھا بڵاوبوونەوەی گۆرانی، زۆری تریش ھەن.... داوادەکەین کە پەروەردگار حاڵ و بارمان چاکبکات.
ئەی ڕەمەزان ئێمەش داوا دەکەین کە خوای میھرەبان بەرەکەتی خۆی بڕژێنێت بەسەرماندا لەم مانگەدا و بمانگەییەنێت بە تۆ و یارمەتیمان بدات لەسەر ڕۆژوو گرتن  و شەونوێژ کردن.
جاء شھر اليوم بالبرکات ***** اکرم بە من زائرٍ ھو آتی
 
ئێشتاش دەچینە سەر چەند پرسیارێکی تر
- کەسێک پرسیار دەکات ڕۆژوو لەسەر کێ پێویستە (واجب)ه ؟
+ ڕۆژوو لەسەر ھەموو کەسێکی موسڵمانی عاقڵی باڵغی تواناداری جێگیری لەشساغ پێویستە، بەڵام بێباوەڕ وشێت و بێتوانا و نەخۆش و ئافرەتی سکپڕ و شیردەر و موسافیر ڕۆژوویان لەسەر نییە، واللە اعلم .

- کەسێکی تر پرسیار دەکات ئایا لە دیاریکردنی مانگی ڕەمەزاندا دەتوانرێت پشت بە حسابی گەردوونی (فەلەکی) ببەسترێت ؟
+ لە دیاریکردنی مانگی ڕەمەزاندا پشت بە حسابی گەردوونی (فەلەکی) نابەسترێت، ئەمەش فەتوای (شێخ ئیبن باز)ە ڕەحمەتی خوای لێبێت، وە ئیمامی (ئیبنو تەیمییە )ش کۆڕایی زانایان (الاجماع) لەسەر دروست نەبوونی ئەو جۆرە حسابە باس دەکات.

- ئەو شتانە چین کە ڕۆژوو دەشکێنن و بەتاڵی دەکەنەوە ؟
+ ئەو شتانەی ڕۆژوو بەتاڵ دەکەنەوە ھەشتن :
١- چونەلای خێزان.     ٢-خواردن و خواردنەوە بەئەنقەست.     ٣- ھاتنەوەی مەنی لەکاتی بەخەبەریدا جا چ بەدەست بێت (الاستمناء) یان لە ڕێگەی بەرکەوتن بێت لەگەڵ خێزاندا.      ٤-دەرزی لە خۆدان بە مەرجێک ئەو دەرزییە چالاککەر بێت و لە بری خۆراک بکەوێت، بەڵام ئەگەر دەرزییەکە چالاککەر نەبێت ڕۆژوو ناشکێنێت، جا لەڕێگەی ماسولکەوە لێبدرێت یان لە ڕێگەی دەمارەوە. تامەکەی ھەست پێبکرێت یان ھەست پێنەکرێت ھیچ جیاوازییەکی نییە.       ٥- خوێن وەرگرتن.      ٦- بێ نوێژی و زەیستانی (حەیز و نیفاس).      ٧- ڕشانەوە بەئەنقەست.
٨- خوێن لە خۆگرتن جا بە کەڵە شاخ گرتن (الحجامة) بێت یان خوێن بەربوون یان بۆ بەخشین و فریاکەوتنی نەخۆش بێت، بەڵام ھاتنە دەرەوەی خوێن بە بێ ئیرادە و ویستی خۆت وەکو لوت پژان یان بەھۆی دان ھەڵکێشانەوە و... ھتد ڕۆژوو ناشکێنێت.

- ئەو شتانە چین کە بۆ ڕۆژووەوان ڕێگە پێدراوە (موباح)ە و زیان بەڕۆژوو ناگەیەنێت؟
+ ئەم شتانەی خوارەوە ڕێگە پێدراو (موباح)ن بۆ ڕۆژووەوان:
١- تف و لیک قوتدان ڕۆژوو ناشکێنێت، بەڵام بەڵغەمی خەست پێویستە فڕێبدرێتە دەرەوە و قوت نەدرێت.
٢- ھاتنەوەی (مەذی) زیان بەڕۆژوو ناگەیەنێت.
٣- بەکارھێنانی بۆن و عەتر دروستە، بەڵام (بخور) ھەڵمژینی بۆنەکەی دروست نییە، چونکە ئەو دوکەڵەی کە لێی پەیدا دەبێت دەگاتە گەدە
٤- بەکارھێنانی مەعجونی دان دروستە، بەڵام پێویستە خۆتی لێبپارێزیت.
٥- بەکارھێنانی قەترەی چاو وگوێ بە پێی دروست ترین ڕای زانایان دروستە.
٦- بەکارھێنانی (بخاخ)ی دەم بۆ چارەسەری ڕەبۆ دروستە.
٧- وەرگرتنی خوێنێکی کەم بۆ مەبەستی  شیکاری نەخۆشی دروستە.
٨- وەرگرتنی شاف (الحقنة الشرجیة) بۆ ڕۆژووەوان دروستە و کار لە ڕۆژوو ناکات.
٩- تام وچێژکردنی خوردن لەبەر پێویستی دروستە، بەشێوەیەک کە بەسەری زمان تامی بکەیت تاوەکو تاڵی و سوێری و شیرینییەکەی بزانیت، بەڵام نابێت ھیچی لێ قووت بدرێت.
١٠- ماچکردنی خێزان بۆ ئەو کەسانەی کە خۆیان پێدەگیرێت دروستە و کار لە ڕۆژوو ناکات، بەڵام ئەگەر ئلوی ھاتەوە (مەنی) ڕۆژووەکەی بەتاڵ دەبێتەوە.
 
لە راِستیدا باسەکە زۆری دەوێت و مەیدانەکەش پان و پۆڕو چڵ و پۆی زۆرە، بەڵام کات کەمە و دەرفەت نییە، پێش کۆتایی ھێنان دەڵێین:
ئەی ئەو کەسەی کە تەمەنی خۆت لە سەرپێچی و تاواندا بەفیڕۆداوە !
ئەی ئەو کەسەی لەم مانگەدا و بگرە بەدرێژایی زەمەن کەمتەرخەمیت کردووە و کاتت بەفیڕۆ داوە !
ئەی ئەو کەسەی کە کەشکۆڵ و کەرەستەکەی کەمتەرخەمی و دواخستنە و ئەوەش خراپترین کەشکۆڵە...
ھەر ڕۆژوویەک خاوەنەکەی لە وتەی درۆ و کارکردن پێی نەپارێزێت، لە ھەڕەشە و توڕەیی و سزا ھیچ پاداشتێکی تری نییە...
ھەر شەو نوێژ و شەوبێدارییەک لە کاری خراپە و نابەجێ قەدەغەت نەکات و دوورت نەخاتەوە، جگە لە دوورکەوتنەوە لە خودا ھیچ شتێکی ترت بۆ دەستەبەر ناکات...
ڕەنگە ڕۆژووەوان ھەبێت تەنھا برسێتی و تینوێتی بۆ بمێنێتەوە و شەو بێداریش ھەبێت تەنھا شەونخونی و نەخەوتنی بۆ بمێنێتەوە...
ئەی خەڵکینە !! کوا شوێنەوار و کاریگەری ڕۆژوو؟ کوا ڕوناکی شەونوێژ و شەوبێداری؟
ئەی بەندەکانی خوا، ئەمە ئەو مانگەیە کە قورئانی تێِدا دابەزی و ئەوەش کتێبی خودایە کە دەخوێندرێتەوە و دەبیسترێت !!
ئەویش قورئانە، ئەو قورئانەی ئەگەر بێتو بۆ سەر شاخ دابەزێنرایە لە سام و ھەیبەتیدا شاخ وردوو خاش دەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا.. ھیچ دڵێک ملکەچ نابێت !! ھیچ چاوێک فرمێسک ناڕێژێت !!
ئەوە ڕمەزان ھات بۆ لاتان.. لە ھاتنیدا بۆ پەرستشکاران چێژو تامی تایبەتی ھەیە...
 

تێبینی (دڵشاد موحەممەد) بە دەستکارییەوە لە ماڵپەڕی (شبکة الفوائد الاسلامیة)ی وەگێڕاوە.


cialis coupons from manufacturer go discount coupon for cialis
discount coupon for cialis sentencingguidelines.co.uk manufacturer coupons for prescription drugs
abortion clinics in denver site abortion stories
coat hanger abortion click research paper on abortion
 بینین:   1395
 6/11/2016 2:17:23 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   1827
  کۆی سه‌ردان:   238374619
All Rights Reserved.