×

هونەرمەندان  
All
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: كابینەی نۆیەم لە 14 مانگی دەستبەكاربونیدا 12 موچەی داوە
 4 ساڵ پێشتر

کوردستان

دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە موچەی موچەخۆران دەڵێت: لەماوەی 14 مانگی دەستبەكاربونی كابینەی نۆیەمدا 12 موچە دابەشكراوە.

ئاوێنە: دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، بۆ گەیاندن و دەرخستنی راستییەکان و بەرچاوڕونی موچەخۆران و ئاگاداربونیان، بۆ ئەوەی چەواشەنەکرێن و بەلاڕێدا نەبرێن، تەنھا بۆ گەیاندنی راستییەکان، وەزارەتی دارایی و ئابوری لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، لەماوەی (14) مانگی دەستبەکاربونیدا تائێستا، (12) موچەی موچەخۆرانی داوە.

 رونكردنەوەكە "وەڵام و بەرچاوڕونییەکە بۆ فەرمانبەران و دڵنیایی پێدانیانە، کە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن داکۆکیکاری داواکاری فەرمانبەرانە لە ئەنجومەنی وەزیران نەک بە کەم سەیرکردنی داواکارییەکانیان."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لە چەند رۆژی رابردودا لێدوانێکی وەزیری ئاوەدانكردنەوە لەبەشێک لە میدیاکان بەھەڵە لێکدانەوەی بۆ کراو خراپ بەکارھێنرا بۆ لێدانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو بزوتنەوەی گۆڕان."