هونەرمەندان  
All
وێنە و ڤیدیۆ
مام جەلال باسی مردن دەکات

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا مام جەلال باسی جۆرەکانی مردن دەکات و رایدەگەیەنێت لە ژیانی ئینساندا دوو جۆر مردن هەیە.

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە مێژووەکەی بۆ چەند ساڵێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، مام جەلال دەڵێت "مردن لە پێش هەمووانە، بەڵام دوو جۆر مردن هەیە، جۆرێکیان مایەی سەروەری و سەربەرزییە، بۆ مردووەکە، بۆ کەسوکاری بۆ هەڤاڵ و هەموو ئەوانەی لە ژیاندا ناسیوونی".

هەروەها دەڵێت "مردنێکی دیکە هەیە مردنی شەرمەزارییە، کە نۆکەرانی بێگانە و تیرۆرستەکان و دوژمنانی گەل توشی دێن".

مام جەلال سەرۆک کۆماری پێشووی عیراق و سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رۆژی 3ی ئەم مانگە لە بەرلین بە نەخۆشی لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بڕیارە سبەینێ تەرمی مام جەلال بگاتەوە شاری سلێمانی و لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە دەباشان بەخاک بسپێردرێت.





 بینین:   2539
 10/5/2017 7:35:51 PM

زیاتر
12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ