هونەرمەندان  
All
وێنە و ڤیدیۆ
بەڤیدیۆ: منداڵێک پاش دوو کاتژمێر لە مردنی لەباوەشی دایکیدا زیندوو بووەوە

لە ڕووداوێکی دەگمەن منداڵێک پاش دوو کاتژمێر لە مردنی لەباوەشی دایکیدا زیندوو بووەوە و پزیشکەکانی توشی سەرسوڕمانکرد .

وەک سایتی "سلیپتەڵک" لە زاری دایکەکە بەناوی "کایت" ئاشکرایکردووە، پاش ئەوەی منداڵەکە زووتر لەکاتی ئاسایی خۆی لەدایکبووە پزیشکەکان بە مردوو دایان ناوە و بەهیچ شێوەیەک ئەگەری ئەوەی نەبووە بۆژیان بگەڕێتەوە .

بەڵام پاش ئەوەی دایکەکە ڕەتی کردۆتەوە لە باوەشی دەری بهێنێت و ماوەی ٢ کاتژمێر بەوشێوەیە ماوەتەوە تا گوێی لەدەنگێکەوە بووە و کاتێک سەیریکردووە منداڵەکەی هەناسە دەدات .

هەتا ئێستا پزیشکەکان لێکدانەوەیەکی زانستیان بۆ ڕووداوەکە نەبووە و دایکەکە دەڵخۆشی خۆی بە لەباوەشکردنی منداڵەکەی و دووبارە زیندووبونەوەی دەربڕیوە و لە ئێستادا باری تەندروستی کوڕەکەی زۆر باشە و هیچ کێشەیەکی نیە .



 بینین:   13750
 10/3/2017 1:01:27 PM

زیاتر
12
په‌ڕه‌یله‌ 2
ژماره‌ی بابه‌ت
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ