تا چەند لە كاتی دەزگیرانداریدا سەرجێیی رێگەپێدراوە؟
دەستپێكردنی پەیوەندییە سێكسی و سۆزدارییەكان لە نێوان كوڕان و كچاندا لە ماوەی دەزگیراندارییدا، لێكدانەوەی جیاوازی بۆ دەكرێت، چونكە بەپێی هەڵسەنگاندنە ئاینییەكان هەموو پەیوەندییە رێگەپێدراوەكانی نێوان ژن و مێرد بۆ دەزگیراندارەكانیش دەگونجێت، لەكاتێكدا دەوترێت بەپێی نەریتی كۆمەڵایەتی ئەو پەیوەندییانە دەبێت سنورداربێت.

مەلا ئەحمەد قامیشی، ئەندامی لیژنەی زانستی وەزارەتی ئەوقاف بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، دوای مارەكردن هەموو جۆرە پەیوەندییەك لە نێوان دەزگیرانەكاندا رێگەپێدراوە، بەڵام باشتروایە پەیوەندییەكانیان سنورداربێت و نەگاتە ئاستی سەرجێیكردن، لەبەرئەوەی ماوەی دەزگیراندارێتی، كاتێكی هەستیارە و كوڕ و كچ تێدا ئاشنای زیاتر لەسەر كەسایەتی و رفتاری یەكتر پەیدا دەكەن و ئەگەر گەیشتنە ئەو بڕواییەی ناتوانن پێكەو بگونجێن، ئەوا باشترە پێش گواستنەوە لێكترجیاببنەوە.

وتیشی:" بەپێی شەرعەتی ئیسلامی خۆشەویستی نێوان كچ و كۆڕ لەوكاتەوە دەستپێدەكات، بۆیە دەبێت یەكترببين و پێكەوە قسەبكەن، تا خۆشەویستی زیاتر لە نێوانیاندا دروست ببێت، بەڵام باشتروایە هیچ پەیوەندییەكی سۆزداری و سەرجێی لەنێوانیاندا روونەدات".

ئەو ئەندامەی لیژنەی زانستی وەزارەتی ئەوقاف باسی لەوەكرد، لە كۆنەوە لە كۆمەڵگەی كوردەوارییدا وتراوە"بوك لەسەر پەردەی زین دەگەڕێتەوە"، واتا ئەو پرۆسەیە هێشتا ئەگەری شكستهێنانی هەیە و وەك هۆشدارییەك دراوە بە دەزگیراندارەكان، چونكە دەستپێكردنی پەیوەندییە سەرجێیەكان بەگشتی لە شەوی یەكەمی گواستنەوەوە ئەنجامدەدرێت.

مەلا ئەحمەد قامیشی رونیكردەوە، زۆرجار دروستكردنی پەیوەندییە سەرجێیەكان لە ماوەی دەزگیراندارێتییدا كێشەی گەورەی لێكەوتوەتەوە، بەشێوەیەك كچەكە بوە بە ژن، بەڵام پرۆسەی هاوسەرگیرییەكە سەرینەگرتوە و لێكجیابونەوە روویداوە و كێشەی كۆمەلایەتی بەدواداهاتووە.


خەڵك- ئەحمەد عەبدوڵا


when a husband cheats want my wife to cheat click
cheaters caught open open
how can you get aids go transmission of hiv/aids
aids cure jasonfollas.com signs of aids
cell spying software trailblz.com free cell spy software
my wife cheated on me now what do i do click wives who want to cheat
i cheated on my husband should i tell him should i cheat on my husband i told my husband i cheated
My wife cheated on me cheat wife what to do when husband cheats
why women cheat with married men mapbiquity.com reasons people cheat
ru486 methods of abortion how do i tell my story
phone call history link view history on phone
medication for pregnancy ways to terminate a pregnancy at home pregnant weeks
sildenafil citrate 120mg ciprofloxacin 750mg levaquin pill
 بینین:   68287
 6/28/2015 1:49:38 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   8548
  کۆی سه‌ردان:   250134664
All Rights Reserved.