هونەرمەندان  
All
سودە تەندروستییەکانی تەمەرھیند
  2 مانگ پێشتر

تەندروستی

چەندین توێژینەوە لەسەر گرنگییە تەندروستییەکانی تەمەرھیند کراوە دەرکەوتوە کەخواردنی ئەم میوەیە ھاوکارە لەسنوردارکردنی ھەوکردنی لەش، سەرباری باشترکردنی تەندروستی چاو و کۆئەندامی ھەناسە و نەخۆشییەکانی پێست و کۆئەندامی ھەرس. 
لەسوودەکانی تەمەرھیند:
١. تەندروستی کۆئەندامی ھەرس: بەوپێیەی ریشاڵی تێدایە بەسوودە بۆ باشترکردنی تەندروستی کۆئەندامی ھەرس.
٢. تەندروستی دڵ: توێژینەوەکان دەریخستوە کەکاریگەرە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن و ئاستی کۆلیسترۆڵ.
٣. دابەزاندنی کێش: تەمەرھیند پێکھاتەیەکی تێدایە کەبەترشی ھیدرۆکسیتریک کەپەیوەندیدارە بەدابەزاندنی کێش و چەوری، تەمەرھیند بەھۆی بونی (سیرۆتۆنین)ەوە حەزی خواردن ناھێڵێت.
٤. سستمی بەرگری: بەھۆی بونی ئاستێکی زۆری ڤیتامین سی و دژە ئۆکسانەکانەوە وایکردوە کەزۆر کاریگەر بێت بۆ بەھێزکردنی سستمی بەرگری و چارەسەری ھەوکردنی میکرۆبی و کەڕوو.
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ