هونەرمەندان  
All
كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە ، بزانە دەبێت بەچەند کاتژمێر
  2 مانگ پێشتر

کوردستان

هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی لەسلێمانی ئاشكرادەكرێت، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای شارەكەش رایدەگەیەنێت: لەدوای دووشەممەوە دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوەو دەتوانین (20 بۆ 21) سەعات كارەبا دابین بكەین.

سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بە تۆڕی هەوڵی سلێمانی راگەیاندوە: بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی كارەبا، لەهەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێرو دهۆك، بۆ ماوەی 48 سەعات كارەبای فول دەدرێت بەهاووڵاتیان و كەرتی حكومی و بارزگانی و پیشەسازی.

وتوشیەتی: "ئەو بڕیارەی وەزارەتی كارەبا تێستی پارێزگاكان دەكرێت لەیەك دۆخی پلەی گەرمادا، ئەمەش وەك هەنگاوێك بۆ دیاریكردنی رێژەی بەكارهێنانی كارەباو رێكخستنەوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەپارێزگاكان".

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو تێستەی وەزارەتی كارەبا یەكەمجار لەپارێزگای سلێمانی جێبەجێكراو لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا كارەبای شارەكە بۆ ماوەی (48) سەعات فول كرا، بەمەش كارەبای هەولێرو دهۆك كەمیكرد.

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی، هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبای نیشتمانی لەسلێمانی ئاشكراكردو رایگەیاندوە: "ئەمڕۆو سبەینێ تێستەكە لەپارێزگای دهۆك جێبەجێدەكرێت، بۆیە بڕێك لەكارەبای نیشتمانی لەسلێمانی كەمیكردووە".

سەبارەت بەوادەی ئاساییكردنەوەی كارەبای سلێمانی، سالار حسامەدین وتویەتی: "رۆژانی یەكەشەممەو دووشەممە تێستەكەی وەزارەتی كارەبا لەهەولێر جێبەجێدەكرێت، بەمەش بڕێك لەكارەبای سلێمانی و دهۆك كەمدەكات، دوای ئەوە دۆخەكە ئاسایی دەبێتەوە".

وتوشیەتی: "لەسەرەتای مانگی (10)وە 20 بۆ 21 سەعات كارەبای نیشتمانی دراوە بەهاووڵاتیان، دوای تەواوبوونی تێستەكەش لەوانەیە بتوانین هەمان بڕ كارەبا دابین بكەین".
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ