هونەرمەندان  
All
بەمشێوەیە مێردەکەت رۆمانسی دەبێت لەگەڵتدا
 6 ڕۆژ پێشتر

کۆمەڵایەتی

زۆربەی خانمان دەیانەوێت پیاوێکی رۆمانسی ببێت بە ھاوسەریان، بەڵام پێناچێت کەسەکان لەسەرەتاوە رۆمانسی بن و پێویستە ھەوڵیان لەگەڵدا بدەیت.

بۆئەوەی مێردەکەت رۆمانسی بێت لەگەڵتدا پێویستە چەند ھەنگاوێک ئەنجام بدەیت و ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-پێویستە بەشێوەیەک مامەڵە لەگەڵ ھاوسەرەکەتدا بکەیت کە رۆمانسییەتی پێوە دیار بێت و زوو زوو ئەوە دووبارە بکەرەوە کە خۆشت دەوێت و بەناسکانە وەڵامی پرسیارەکانی بدەرەوە و ھیچ کات تووڕە مەبە.
-پێویستە خانمان ھەموو کات نەیانەوێت ببنە شاژنی ناو فیلمەکان و ھەندێک کات مێردەکەت پێویستی بەوەیە پشوو بدات و پێویستە وازی لێبھێنیت و ژەمێکی زۆر خۆشی بۆ ئامادە بکەیت و دواتر بیخوات.
-دەتوانیت پێشنیاری چوونە دەرەوە بۆ سینەما بکەیت یان لەماڵەوە سەیری فیلمێک پێکەوە بکەن و ئەوەش دەتوانێت وا لەمێردەکەت بکات کە رۆمانسی بێت.

ئێس ئین ئێن
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ