هونەرمەندان  
All
لەبارەی بەکارھێنانی لفکەوە ھۆشداری دەدرێت
  2 مانگ پێشتر

تەندروستی

زۆرینەی خەڵک کە دەچنە گەرماو پێستیان بە لفکە دەشۆن کە ھەندێکیان لە خووری ئاژەڵ دروست کراوەو شێوەیەکی زۆر زبری ھەیە یاخود بە پارچەیەک تۆڕی تایبەت کە نەرمترە، ھەروەھا زۆربەی خەڵک پێی وایە تاوەکو زبرتر بێت باشتر پێست پاک دەکاتەوە.

لەوبارەوە د. ئەیوب عەبدول حەمە پسپۆری نەخۆشییەکانی پێست رایگەیاندووە: کاتێک سابوونی تایبەت بە چەوری و وشکی پێست بەکاربھێنرێت پێویست بە بەکارھێنانی لفکە ناکات، ھەروەھا ئەو لفکە خوورییە زبرەی کە بەشێک لە ھاوڵاتیان بەکاری دەھێنن و دەبێتە سەرچاوەی کۆبونەوەی بەکتریای بۆیە بەکارھێنانی زیان بە تەندروستی پێست دەگەیەنێت و دەیڕوشێنێت.

ئەو پزیشکە پسپۆڕە ئەوەش دەڵێت: بەبێ بەکارھێنانی لفکە، دەتوانرێت سابوونی گۆگرد بۆ پێستی چەور بەکاربھێنرێت کە توانای ئەوەی ھەیە پێستەکە پاک بکاتەوە ھەروەھا سابوونی گلسرینیش بۆ پێستی ووشک، بەڵام ئەگەر ھاتو کەسەکە پێی وابو پاک نابێتەوە باشتر وایە بە لفکە دروستکراوەکان خۆیان بشۆن کە شێوازێکی نەرمیان ھەیە یان پارچەیەکی نەرم یاخود ئسفنجێک بەکاربھێننبە تاوەکو پێستیان بریندار نەکات و توشی ھەستیاری نەبن.

د.ئەیوب عەبدول حەمە، ڕێنماییمان دەکات ئەگەر ھاتوو لفکە بەکار ھێنرا تەنھا بۆ ئەو بەشانەی جەستە بێت کە چەوری و ئارەقە دەڕژێنن وەکو پشت و بنباڵ، ھەروەھا پاش بەکارھێنانی بەباشی پاک بکرێتەوە و بخرێتە بەر تیشکی خۆر تا ووشک دەبێتەوە

سەرچاوە: راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ