هونەرمەندان  
All
سلێمانی و ده‌وروبه‌ری بێ ئاو ده‌بن
 هەفتە پێشتر

کوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی، دانیشتوانی ئه‌و شاره‌و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ئاگادارده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی كاری سیانه‌كردنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری بێ ئاو ده‌بن.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی، ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، به‌هۆی سیانه‌كردنی تۆڕباینی كاره‌بای كارۆئاوی به‌نداوی دوكان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، بۆماوه‌ی24 كاتژمێر هه‌ردوو پڕۆژه‌ی یه‌ك و دووی ئاوی (دوكان – سلێمانی) ڕاده‌گیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ڕاشیگه‌یاندوه‌: به‌و هۆیه‌وه‌ ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ وشۆڕش بازیان و ته‌كیه‌ و پیره‌مه‌گرون، بێ ئاوده‌بن .

زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ