هونەرمەندان  
All
ھەپەگە ئاماری شەڕی دوێنێی ناوچەی بارزانی راگەیاند
  2 مانگ پێشتر

کوردستان

ھێزەکانی پاراستنی گەل، ھەپەگە، باڵی سەربازی پەکەکە، رایگەیاند، لەئەنجامی شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا، و گەریلاکانیان لەناوچەی بارزان، لە سنوری ھەرێم و تورکیا، ١١سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون.

لەبەیاننامەیەکدا، ھەپەگە، ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، لەکاتژمێر ٥:٣٠خولەکی ئێوارەی دوێنێ ، ھێرشیانکردووەتە سەر سوپای تورکیا، لەناوچەی بارزان لەسنوری ھەرێمی کوردستان و ١١ سەربازیان کوشتووە.

ئاماژەبەوەشکراوە، کەسوپای تورکیا لە ٢٧ی مانگی رابردوو سنوری ھەرێمی بەزاندووە و لە زنجیرەی گرێ خودێ لەناوچەی بارزان جێگربوون.

بەپێ بەیاننامەکەی ھەپەگە، ھەر دوێنێ لەکاتژمێر ٥:٥٠خولەکی ئێوارە، لەچیای جیلو لەناوچەی ئۆرامار، سەر بەھەکاری، شەڕ لەنێوان گەریلاکانی ھەپەگە، و سوپای تورکیا روویداوە و ١٠سەربازی تورکیا کوژراون، و ناوچەکە لەلایەن فرۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە بۆردومانکراوە.

زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ