هونەرمەندان  
All
هۆشداری دەدرێت لە بارەی بڕینی داری دارستانەکان
  2 مانگ پێشتر

کوردستان

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپییەوە، دیاردەی بڕینەوەی داری سروشتی دارستانەكان لەناوچەكانی هەرێم، تەشەنەی سەندووەو پۆلیسی دارستان و ژینگەش هەڕەشەی سزادانی توند لەو كەسانە دەكات كە بەو كارە هەڵدەستن و رایدەگەیەنێت: سزای بڕینەوەی دارێك، لەنێوان 25 بۆ 400 هەزار دینارە.

عەقید هێمن كەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بە تۆری هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندوە: بەهەموو شێوەیەك بڕینەوەی داری دارستانەكان بەمەبەستی خۆگەرمكردنەوەو دروستكردنی خەڵوز، قەدەغەیەو ڕێگە پێنەدراوە، هەركەسێكیش سەرپێچی ڕێنماییەكان بكات دەستگیردەكرێت و سزای داراییشی بەسەردا دەسەپێندرێت.

سەبارەت بەبڕی سزای سەرپێچیكارانیش، عەقید هێمن كەمەرخان ڕونكردنەوەیداو وتی:" بەپێی ژمارەو تەمەنی دارەكان، سەرپێچیكار سزادەدرێت، بۆ بڕینەوەی یەك دار، سزاكەی لەنێوان (25 تا 400) هەزار دینارە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەساڵانی ڕابردوودا، دوو هاوڵاتی بەبڕی 92 ملیۆن دینار سزادراون كە دارێكی زۆریان بەشۆفڵ هەڵكەندبوو.

وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگە، لەپەیامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان دەڵێت:" داوا لەهاوڵاتیان دەكەین، پابەندی ڕێنماییەكانی پۆلیسی دارستان بن و سروشتی كوردستان تێكنەدەن، چونكە بڕینەوەی دار كارەساتی ژینگەییەو زیانێكی زۆری هەیە".
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ