هونەرمەندان  
All
کارەبای سلێمانى چەند ڕێنماییەک دەرده‌كات
 هەفتە پێشتر

کوردستان

له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بۆیله‌ر، كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا‌ زۆر پێویست ده‌بێت، كاره‌بای سلێمانی چه‌ند رێنمایه‌ك ده‌داته‌ هاوڵاتیان بۆ باشتر به‌كارهێنانی بۆیله‌ر.

رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با:
١- كڕینی ئه‌و بۆیله‌رانه‌ی كه‌ به‌فایبەرگلاس داپۆشراون، نه‌ك ئه‌وانه‌ی به‌چینكۆ دروست ده‌كرێن.
٢- پێویسته ‌و واباشه‌ هیته‌ره‌كه‌ له‌جۆری ١٥٠٠ وات بێت.
٣- له‌سه‌ر پله‌ی ٦٠ دابنرێت.
٤- دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ ئاو له‌هیچ كام له‌بۆرییه‌كان ناڕوات، چونكه‌ هه‌ر لێچوونێكی ئاو ناهێڵێت بۆیله‌ره‌كه‌ ئۆتۆماتیك بكات، به‌وه‌ش كاره‌بای زیاتری ده‌وێت.
٥- دڵنیابوون كه‌ ئۆتۆماتیكی هیته‌ری بۆیله‌ره‌كه‌ كارده‌كات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی بۆیله‌ره‌كه‌ له‌كاردا ده‌بێت به‌وه‌ش كاره‌بایه‌كی زۆرتر خه‌رج ده‌كات .
٦- هه‌ڵكردنی بۆیله‌ر له‌دوای كاتژمێر ١١ی شه‌و، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ لۆدی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

جێگه‌ی باسه‌ ساڵانە لە دوای دەستپێکردنی وەرزی سەرما و کارپێکردنی بۆیلەرو سپلیت لە لایەن هاوڵاتیانەوە، کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە.
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ