هونەرمەندان  
All
نرخی‌ كارتی‌ مۆبایل له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد ده‌كرێت
 هەفتە پێشتر

کوردستان

بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ گرفتی‌ كورتهێنانی‌ بودجه‌ی‌ 2018ی عیراق یه‌كێك له‌پێشنیازه‌كان زیادكردنی نرخی‌ كارتی‌ مۆبایله‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان، لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیش ڕونكردنه‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌دات، ئاشكراشیده‌كات، پێده‌چێت یه‌كێك له‌ڕێگه‌كان كه‌حكومه‌ت په‌نای بۆ ده‌بات، زیادكردنی‌ ئه‌و نرخه‌بێت كه‌ وه‌ك دانانی باج له‌سه‌ر هاوڵاتیان په‌یڕه‌وده‌كرێت.

له‌ئێستادا حكومه‌تی‌ عیراق و وه‌زاره‌تی‌ دارایی سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی‌ پڕۆژه‌ بودجه‌ی‌ 2018ی  عیراقن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ باسده‌كرێت، ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆری‌ كورتهێنان له‌پڕۆژه‌یاساكه‌دا به‌دیده‌كرێت و پێشنیازی ئه‌وه‌شكراوه‌ به‌شێكی‌ كورتهێنانه‌كه‌ به‌زیادكردنی‌ باج چاره‌سه‌ربكرێت، له‌وانه‌ش زیادكردنی‌ نرخی‌ كارتی‌ مۆبایله‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان.

عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندوە، "له‌پڕۆژه‌ی‌ بودجه‌ی‌ 2018دا چاوه‌ڕوانده‌كرێت كورتهێنانێكی‌ زۆر به‌دیبكرێت و حكومه‌تیش ده‌بێت چه‌ند ڕێوشوێنێكی‌ پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌ بگرێته‌به‌رو چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و گرفته‌ بكات".

وتوشیەتی:"یه‌كێك له‌و پێشنیازانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كورتهێنانه‌كه‌ زیادكردنی‌ نرخی‌ كارتی‌ مۆبایله‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان".

په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ باسكردوە "هه‌رچه‌نده‌ پێشتر ئه‌و نرخه‌ له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیادكرا، به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ پێشنیازێك نه‌كراوه‌ كه‌ نرخی كارتی‌ مۆبایل هاوشێوه‌ی‌ پێشتر كه‌مبكرێته‌وه‌".

به‌وته‌ی‌ عه‌بدولقادر محه‌مه‌د، "كاتێك نرخی‌ كارتی‌ مۆبایل گرانده‌كرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ نادرێته‌ كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ مۆبایل، به‌ڵكو وه‌ك باج له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت و بۆ داهاتی حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

جه‌ختیشیكردۆیەوه‌، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشنیازنه‌كراوه‌ ئه‌و نرخه‌كه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌، به‌ڵكو پێشنیازه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ له‌پڕۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2018ی عیراقدا زیادبكرێت".


زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ