هونەرمەندان  
All
وه‌زاره‌تی‌ دارایی واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شت ئاشكراده‌كات
 هەفتە پێشتر

ئابوری

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ڕاگه‌یاندنی خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌، به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییش، هه‌فته‌ی داهاتوو واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكراده‌كرێت، ئه‌وه‌شی‌ ڕاگه‌یاند، "له‌ڕۆژانی‌ 15 یان 16ی‌ ئه‌م مانگه‌ خشته‌یه‌كی‌ نوێی‌ موچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌".

سبه‌ینێ‌ دوشه‌ممه‌ نۆی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2017 دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ته‌مموز كۆتایی پێده‌هێندرێت و كۆتا ڕۆژی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینانیشه‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌شی تۆڕی هەواڵی سێمانی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ریانگرتوە، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌ئاماده‌كاریدایه‌ بۆ ده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "وه‌زاره‌ت ده‌ستی‌ به‌ئاماده‌كاریی كردوه‌ بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ ئابی‌ 2017و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ واته‌ له‌(15 بۆ 16)ی مانگ خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌ ڕابگه‌یه‌نرێت كه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌خۆی‌ ده‌گرێت".

هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكراشیكرد، "دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی خشته‌كه‌و تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌و به‌رله‌هاتنی‌ مانگی‌ (تشرینی‌ دوه‌م واته‌ مانگی‌ 11) سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان موچه‌كه‌یان پێده‌درێت".

123
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ