هونەرمەندان  
All
لەسەر گرانبوونی نرخی كاڵاو شتومەك ڕونكردنەوە دەدرێت
  2 مانگ پێشتر

کوردستان

چاودێری بازرگانی سلێمانی، دەنگۆی داخستنی سنورەكان و بەرزبونەوەی نرخ لەبازاڕەكان ڕەتدەكاتەوەو ڕاشیدەگەیەنێت: كەلوپەل و كاڵایەكی زۆر هەیەو هەر بازرگانێكیش گرانفرۆشی بكات سزادەدرێت.

سۆران عەبدولغەفور سەرۆكی چاودێری بازرگانی سلێمانی، بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندوە: سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی دواخستنی سنورەوە باسدەكرێن دوورن لەڕاستییەوە، بەپێچەوانەوە سەرجەم سنورەكان كراوەن، ماوەی چەند ڕۆژێكیش بەسەر ڕیفراندۆم تێپەڕیووەو سنورەكان واڵان و جموجۆڵی بازرگانی بەردەوامە.

سەبارەت بەبەرزبونەوەی نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكانی هاوڵاتیان، سۆران عەبدولغەفور وتویەتی:" لەناو بازاڕ هەموو نرخەكان وەك خۆیانن و بەدواداچوونی وردیش دەكەین، ئەگەر بەرزبونەوە ڕووبدات، سەردانی كۆمپانیاكەو بازرگانەكەش دەكەین، ئەگەر دەركەوت بەهۆكاری ناوخۆیی نرخەكان زیاد كراون، ڕێوشوێنی یاسایی دەگرینەبەرو ئەو شوێنە دادەخەین".

ئاماژەی بەوەشدا كە دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، كاڵاو خۆراكێكی زۆر لەناو سلێمانی هەیەو نرخەكانیش بەرزنەبوونەتەوەو كاڵاو بازرگانەكان سەرجەمیان پێداویستیی ڕۆژانەی هاوڵاتیان دابین دەكەن.
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ