هونەرمەندان  
All
پێنج ملیۆن دینار قەرز به‌خوێندكاران و مامۆستایان ده‌درێت
  2 مانگ پێشتر

کوردستان

قه‌رزێكی پێنج ملیۆن دیناری به‌خوێندكاران و مامۆستایان ده‌درێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانكی‌ ڕافیده‌ین ورده‌كاریی چۆنێتی‌ وه‌رگرتنی‌ قه‌رزه‌كه‌ ئاشكراده‌كات، ئه‌و بانكه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، "ئه‌و قه‌رزه‌ به‌سیستمی‌ قیستی‌ درێژخایه‌ن وه‌رده‌گیرێته‌وه‌".

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بانكی ڕافیده‌ین كه‌ ئه‌مڕۆ حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می 2017 بڵاویكردۆته‌وه‌، ئه‌و قه‌رزی پێنج ملیۆن دیناریه‌ به‌قیستی درێژخایه‌ن ده‌درێته‌ ئه‌و خوێندكارو مامۆستایانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌زانكۆ حكومی و ئه‌هلییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراقن و سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌ی زانستین.

سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌و قه‌رزه‌، بانكی ڕافیده‌ین ئاشكرایكردوه‌، "ده‌بێت ئه‌وكه‌سه‌ی‌ داوای قه‌رزه‌كه‌ ده‌كات، كارمه‌ندێكی حكومی یاخود خانه‌نشینێك بكات به‌كه‌فیل به‌مه‌رجێك خانه‌نشینكراوه‌كه‌ خاوه‌نی كارتی زیره‌ك بێت و لێبڕینه‌ داراییه‌كانی له‌كۆی موچه‌كه‌ی زیاتر نه‌بێت له‌(50%)و كه‌فیلی دیكه‌ له‌سه‌ر موچه‌كه‌ی نه‌بێت".
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ