هونەرمەندان  
All
پارێزگاری سلێمانی رۆژێک پشووی راگەیاند
 هەفتە پێشتر

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی سوپاسی دانیشتوانی سلێمانی و پارێزگاکانی دیکە دەکات بۆ ئامادەبوونیان لەمەراسیمی بەخاکسپاردنی مام جەلال و رایدەگەیەنێت بەو بۆنەیەوە رۆژی یەکشەممە 8ی تشرینی یەکەم لە پارێزگای سلێمانیدا پشووی فەرمییە.

عومەر ئەحمەد ئەمین، لەبری پارێزگاری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا رایدەگەیەنێت "بەناوی پارێزگاری سلێمانییەوە، سوپاسی بێپایان و پێزانینمان ئاراستەی دانیشتوانی پارێزگاكانی سلێمانی و ھەولێر و ھەڵەبجە و كەركوك و دھۆك و ھەردوو ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین و میوانە بەڕێزە ناوخۆیی و بیانییەكان دەكەین، كە ئەمڕۆ ھەینی ٢٠١٧/١٠/٦ لە مەراسیمی بەخاكسپاردنی تەرمی ھەڤاڵی سەركردە مامجەلال ئامادەبوون و ماندوو بوون."

هەروەها دەڵێت "سوپاسی تەواوی ھێزە ئەمنییەكان و ھێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و پۆلیس و پۆلیسی ھاتوچۆو بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی تر و میدیاكار و ڕۆژنامەنووسان دەكەم كە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركەكانیان جێبەجێ كرد."

پارێزگاری سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بەبۆنەی کۆچی دوایی ما جەلالەوە ڕۆژی یەكشەممە ٢٠١٧/١٠/٨ لەسنوری پارێزگای سلێمانی پشووە، جگە لە ھێزە ئەمنییەكانن و بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەكان، ڕۆژی دووشەممە ٢٠١٧/١٠/٩ دەوام دەستپێدەكاتەوە.

مام جەلال رۆژی 3ی ئەم مانگە لە شاری بەرلین لەتەمەنی 84 ساڵیدا بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد و ئێوارەی ئەمڕۆ لەگردی دەباشان لەسلێمانی بەخاکسپێردرا، بڕیارە سبەینێ و دوو سبەی پرسەکەی لە 12 شارو شارۆچکەی جیاوازی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت. 
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ