هونەرمەندان  
All
شێوازی دامه‌زراندنی 284 فه‌رمانبه‌ر ئاشكراده‌کرێت
  2 مانگ پێشتر

کوردستان

حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 284 فه‌رمانبه‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ر به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی،   مه‌رجه‌كان و شێوازی دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ئاشكرا ده‌كرێت.

د.خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به‌  تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگه‌یاندوە: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنی (284) فه‌رمانبه‌ر بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌.

وتوشتی:" پێنج كه‌س له‌وانه‌ی داده‌مه‌زرێن پزیشكن و ئه‌وانی دیكه‌ش كارمه‌ندی ته‌ندروسی (پزیشكی و كارگێڕی) ده‌بن".

راشیگه‌یاندوە: له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا، فۆرمی تایبه‌ت به‌دامه‌زراندنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ دابه‌شده‌كرێت و مه‌رجه‌كانیش بڵاوده‌كرێته‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بێت ده‌توانێت داواكاری دامه‌زراندن پێشكه‌ش بكات.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌ به‌شێوه‌ی كێبڕكێ ده‌بێت له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌ دادپه‌روه‌ری تێدا بێت.

سه‌باره‌ت به‌مه‌رجه‌كانی دامه‌زراندنیش، د.خاڵس قادر وتویەتی: "تائێستا مه‌رجه‌كان دانه‌نراوه‌، به‌ڵام مه‌رجه‌ گرنگه‌كان ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ داواكار، خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ بێت".

وتوشیەتی: "كه‌سوكاری شه‌هیدان و كارمه‌ندانی خۆبه‌خش ئه‌وله‌یه‌تیان پێده‌درێت".
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ