هونەرمەندان  
All
سبه‌ینێ ئه‌م شەقامانە لە سلێمانی داده‌خرێن
 هەفتە پێشتر

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بەناوی بەڕێوەبەری و جێگری بەڕێوەبەری و سەرجەم كارمەندانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەو سەرجەم هاوڕێ و هەڤاڵانی سەرۆك مام جەلال دەكەن و وەك ئەرك و وەفایەكیش بۆ هاتنەوەی تەرمی سەرۆك مام جەلال لە سبەینێدا سەرجەم كارمەندانیان لەسەر شەقامەكان و فەرمانگەكانیان لەئەركدا دەبن.

لەو بارەیەوە كاروان محەمەد سدیق وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دوای ئاڕاستەكردنی پرسەنامە بۆ بنەماڵەو سەرجەم هاوڕێ و هەڤاڵانی سەرۆك مام جەلال  رایگەیاند: سبەینێ لەكاتی هاتنەوەی تەرمی پیرۆزی سەرۆك مام جەلال دا سەرجەم ئەو شەقامە لاوەكییانەی دەكەونە نێوان دووڕێیانی سەرچنار تا پاڵاس، واتا شەقامی سالم  دادەخرێن و تەنها رێگە بە كەژاوەی تەرمی پیرۆزی سەرۆك مام جەلال دەدرێت بەو شەقامەدا تێپەڕێت، هەروەها ئەو شەقامە لاوەكییانەی كە دەكەونە نێوان شەقامی مەولەوی تا بەردەم مزگەوتی گەورە دادەخرێن.

وتیشی: هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەو شەقامە لاوەكییانەی كەلە مزگەوتی گەورەوە تا فولكەی ئاسكەكان و پاشانیش لەوێوە بۆ سەر پردی چوارتا و گەڕانەوەی بۆ شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود (شەشت مەتری)، نزیك بۆلینگ و لەوێشەوە بۆ دوا ئارامگای خوا لێخۆشبوو كەلە دەباشانە تەنها رێگا بە كەژاوەی تەرمی پیرۆزی سەرۆك مام جەلال دەدرێت و سەرجەم ئەو شەقامە لاوەكییەكانەی دێنە سەر ئەو هێڵانە دادەخرێن.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: لە رۆژی شەممەوە 7-10-2017 تیمەكانمان بە ماتۆڕسكیل و بە ئۆتۆمبێل لەبازگەكانی سلێمانی بونیان دەبێت و رێنوێنی ئەو میوانانە دەكەن كەلە دەرەوەی سلێمانیەوە بۆ پرسەی سەرۆك مام جەلال دێنە سلێمانی و تاكۆتایی هاتنی پرسەكەش تیمەكانمان لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن.
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ