هونەرمەندان  
All
وێنە: پزیشكێک لە هەولێر کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
 هەفتە پێشتر

کوردستان

لە شاری هەولێر پزیشكێک لەنێو ژوورەکەی خۆیدا لە گەڕەکێکی شاری هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.

ئەمڕۆ ٥ شەممە پۆلیسی هەولێر رایگەیاند '' کاتژمێر (٦) بەیانی، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی نەخوازراو لە گەڕەکی کرێکاران''.

هەروەها ئەوەش هاتووە '' دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا گەنجێک بە ناوی (هاوڕێ عمر سوڵتان)، تەمەن (٣٥)ساڵ، پیشە دکتۆری ددان، دوای ئەوەی چوەتە ژوورەکەی خۆی بە پەتێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە''.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە ''  تەرمەکەی هەڵگیرایەوەو ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە لە لایەن پۆلیس''.

زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ