هونەرمەندان  
All
دوو رۆژ لەسلێمانی و هەڵەبجە پشوو دەبێت
 2 هەفتە پێشتر

کوردستان

بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پشووی فەرمی رادەگەیەنن، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت: سبەینێ بڕیار لەپشوەكە دەدەین كە چەند رۆژ بێت، بەڕێوبەری كاروباری یاسایی لەپارێزگای سلێمانیش دەڵێت: بەپێی پێداویستی، رۆژانی شەممەو یەكشەممە دەكرێت بەپشوو.

ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە  تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: سبەینێ 5ی تشرینی یەكەم، لەگەڵ عومەر قەڵادزێی لەبری پارێزگاری سلێمانی گفتوگۆ دەكەین و لەگەڵ  عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لەپەیوەندیدا دەبین، بۆئەوەی پەیامەكەمان هاوبەش بێت، بۆیە تائێٍستا بڕیارمان نەداوە پشووەكە چۆن رادەگەیەنین.

وتوشیەتی: "بەدڵنیاییەوە چی پێویست بكات ئەوەدەكەین، چونكە لەدەستدانی سەرۆك مام جەلال كۆستێكی گەورەیە".

لەلایەن خۆشییەوە، سەرچڵ ئەنوەری بەڕێوبەری كاروباری یاسایی لەپارێزگای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندوە: دوای كۆبوونەوەی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكی فەرمیدا پشووی فەرمی رادەگەیەنرێت.

وتوشیەتی: "بەگوێرەی پێداویستی و بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكە، رەنگە رۆژانی شەممەو یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو بكرێت بەپشووی فەرمی".

راشیگەیاندوە: دەسەڵاتی راگەیاندنی پشوو لەدەستی پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدایەو تاوەكو ئەوان بڕیارنەدەن، هیچ شوێنێك ناتوانێت پشوو رابگەیەنێت.
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ