هونەرمەندان  
All
به‌وێنه‌؛ لە هەولێر شۆفێرێكى تاكسى ده‌ستدرێژى كرده‌ سه‌ر ژنێكى بیانى
  2 مانگ پێشتر

کوردستان

پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، شۆفێرێكى تاكسى له‌ عه‌نكاوه‌ ده‌ستدرێژى كردووه‌ته‌ سه‌ر ژنێكى بیانى، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات "تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و له‌ ئێستادا به‌ بڕیارى دادوه‌ر زیندانى كراوه‌".

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 4 ى 10 ى 2017، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست "باخچە" كه‌وتووه‌، پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ به‌بوونی ڕووداوێكی نه‌خوازراو له‌ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ له‌ نێو تاكسیه‌ك ده‌ست درێژی كرابووه‌ سه‌ر ئافره‌تێكی بیانی".

به‌پێى زانیارییه‌كان، تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی (ف، ح، ح)ه‌و ته‌مه‌نى چل و شه‌ش ساڵه‌ و پیشه‌ى شۆفێرى تاكسییه‌، پاش ئه‌وه‌ى پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كردووه‌ته‌وه‌، توانراوه‌ ده‌ستگیربكرێت.

پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دانی نا به‌تاوانه‌كه‌ی كه‌وا هه‌ڵسابوو به‌ ده‌ست درێژیكردن بۆ سه‌ر ئافره‌تێكی به‌ ڕه‌گه‌ز مه‌غریبی".

له‌ ئێستادا تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ به‌ بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌پێى مادده‌ى 421 له‌ یاسای سزادان زیندانى كراوه‌.

زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ