هونەرمەندان  
All
سیستمێکی نوێی موچە دادەنرێت
  2 مانگ پێشتر

کوردستان

یەکێتیی مامۆستایان چەند زانیاریەک لەبارەی کۆبونەوەیان لەگەڵ حکومەت و پەرلەمان ئاشکرادەکات و سەرۆکی ڕێکخراوەکەش ئاشکرایدەکات، "بەڵێنمان پێدراوە سەبارەت بەپاشەکەوت و موچەو دەرماڵەی مامۆستایانیشەوە"، دەشڵێت:" حکومەت بەڵێنی ھەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەکەوتی داوەو بڕیاریشە سیستمێکی نوێی موچە دابنرێت".

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لەگەڵ ھەریەک لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستانیشدا سەبارەت بەموچەی مامۆستایان کۆبۆوە، دوای کۆبونەوەشیان لەگەڵ جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکان ئاشکراکران.

مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان لەکۆنگرەکەدا ئاشکرایکرد، "حکومەتی ھەرێم بەڵێنی ھەڵوەشاندنەوەی سیستمی پاشەکەوتی موچەیداوەو بڕیاریشە سیستمێکی نوێ دابنرێت".

وتیشی:"بەڵام لەکۆبونەوەکەدا تەئکیدمان لەوەکردۆتەوە، پێویستە بەزوترینکات موچەی مامۆستایان چاکبکرێت، بەجۆرێک بێت کە لەگەڵ گوزارەنی مامۆستایانەوە بگونجێت".

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان ئەوەشی ڕونکردەوە، "لەئێستادا ئەوەی گرفتە داھاتی حکومەت دیاریکراوە، بەڵام ئێمەش جەختدەکەینەوە دەبێت ھەرچۆنێک بێت گوزەرانی مامۆستایان باشبکرێت".

بەپێویستی زانی، "سیستمێکی نوێ بۆ موچەی مامۆستایانی زانکۆ دابنرێت و تایبەتمەندیان لەبەرچاو بگیرێت، چونکە ناکرێک بەو شێوازە پاشەکەوت لەسەر موچەکانیان بکرێت و لەسیستمی نوێی موچەشدا زەرەرمەندبن".

زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ