هونەرمەندان  
All
واده‌ی‌ به‌خاكسپاردنی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال ڕاده‌گه‌یه‌نێت
  3 مانگ پێشتر

کوردستان

یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان به‌فه‌رمیی واده‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال ئاشكراده‌كات و وته‌بێژی‌ یه‌كێتیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ به‌خاكده‌سپێردرێت، به‌ڵام ئێستا شوێنی‌ به‌خاكسپاردنه‌كه‌ی‌ له‌ئێستادا ئاشكراناكه‌ین".

ئه‌مڕۆ چواری‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2017 له‌باره‌گای‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی یه‌كێتیی له‌شاری‌ سلێمانی‌، سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی‌ ڕه‌سمیی یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ سازكردو واده‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال و پرسه‌كه‌شی‌ ڕاگه‌یاند.

له‌كۆنگره‌كه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وتی‌:"كاتژمێر سێی‌ پاشنیوه‌ڕۆ له‌نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا سه‌رۆك مام جه‌لال كۆچی دوایی كرد، ڕۆژی هه‌ینیی ته‌رمی پیرۆزیان ده‌هێندرێته‌وه‌و بۆ خاكی‌ نیشتیمان و به‌خاكده‌سپێردرێت، بۆیه‌ یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌به‌ڕێوه‌چونی پرسه‌كه‌شی، سه‌عدی پیره‌ وتی:"یه‌كه‌م ڕۆژ هه‌موان له‌سلێمانی ده‌بین و پرسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، بۆ دوه‌م ڕۆژیش له‌كه‌ركوك و هه‌ولێر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ پرسه‌ داده‌نرێت، له‌ئێستاشه‌وه‌ تاڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌رگای مه‌ڵبه‌ندو داموده‌زگاكانی یه‌كێتیش كراوه‌یه‌و هیوادارین بتوانین پرسه‌یه‌كی‌ شكۆداربێت و شایه‌نی سه‌رۆك مام جه‌لال بێت".

ئه‌وه‌شی وت:"له‌به‌غداش پرسه‌یه‌كی شكۆدار بۆ مام جه‌لال داده‌نرێت، چونكه‌ مامی‌ گه‌وره‌ دیارییه‌كی خه‌ڵكی كوردستان بوو بۆ عیراق و دیاریه‌كی عیراقیش بوو بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه‌، لایه‌نه‌ عیراقییه‌كانیش وه‌ك ئێمه‌ خۆیان به‌خاوه‌نی پرسه‌كه‌ ده‌زانن".

سه‌باره‌ت به‌شێوازی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌شی‌، وته‌بێژی یه‌كێتی ئاشكرایكرد، "زوه‌ بۆ شێوازی هێنانه‌وه‌ی قسه‌بكرێت یاخود له‌كوێ به‌خاكده‌سپێردرێت، له‌كاتی خۆیدا هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندن له‌و ورده‌كاریانه‌ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌".

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ جه‌ختیشی له‌سه‌ر پاراستنی ڕێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال كرده‌وه‌و ئاشكرایكرد، "ئه‌وكه‌سه‌ی خۆی به‌لاڕێدا نه‌بات، نه‌خشه‌ڕێگه‌ی مام جه‌لال ئاڵۆزنه‌بوو، له‌كاری سیاسی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كێشه‌كان و داڕشتنی شێوازی كێشه‌كان زۆر سانابون پێویستی به‌وه‌ نه‌بوو یه‌كێك عه‌بقه‌ری بێت تا لێی تێبگات، بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌رپرسانی یه‌كێتیش ئه‌گه‌ر خۆیان به‌لاڕێدانه‌به‌ن، ده‌توانن نه‌خشه‌ڕێگه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌سانایی به‌رده‌وامی پێبده‌ن".

زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ