هونەرمەندان  
All
بڕیار له‌سه‌ر پشووی ماته‌مینی ده‌درێت
 2 هەفتە پێشتر

کوردستان

ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر پشووی ماته‌مینی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌درێت و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و ڕۆژه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌هێندرێته‌وه‌و به‌خاك ده‌سپێردرێت، ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی، وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تیش په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

 
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به‌ تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندوە: تا ئێستا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر پشووی فه‌رمی له‌داموده‌زگاكان به‌هۆی كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال نه‌دراوه‌، بۆیه‌ سبه‌ینێ ده‌وامی ئاساییه‌و ئه‌و ڕۆژه‌ی ته‌رمی پیرۆزی ده‌هێندرێته‌وه‌و به‌خاك ده‌سپێردرێت، ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی.
ڕوونكردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر راگه‌یاندنی پرسه‌ی ماته‌مینیدا كه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ڕاگه‌یه‌ندراوه‌و وتی: "ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینی بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستانه‌و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئاڵا داده‌گیرێت".
هاوكات نوسینگه‌ی عومه‌ر قه‌ڵادزه‌یی، له‌بری پارێزگاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت، به‌ تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاند وە: سبه‌ینێ ده‌وامی داموده‌زگاكان ئاساییه‌، به‌ڵام كاتژمێر 9 ی به‌یانی له‌ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا، پرسه‌ی ماته‌مینی ڕاده‌گه‌یه‌نین و ئاڵای كوردستان و عیراق داده‌گرین".
له‌لای خۆشیه‌وه‌، عه‌لی عوسمان پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌وه‌كاله‌ت، بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتویەتی:" تا ئێستا بڕیار له‌سه‌ر پشووی فه‌رمی نه‌دراوه‌، به‌ڵام هه‌ركاتێك ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال گه‌یه‌ندرایه‌وه‌ ده‌كرێته‌ پشووی فه‌رمی، له‌ئێستاشه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئاڵای كوردستان و عیراق له‌سه‌ر فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان داده‌گرین".
هاوكات له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی فه‌رمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندوە: به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركۆماری پێشووی عیراقه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ماته‌مینی له‌داموده‌زگه‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌فین دزه‌یی ڕاشیگه‌یاندووه‌: به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ له‌گشت وه‌زاره‌ت و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێم ئاڵای كوردستان و عیراقی فیدرال بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك تا نیوه‌ ده‌هێندرێته‌ خواره‌وه‌.
داواش له‌ناوه‌نده‌ میدیایی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیش ده‌كات به‌ڕێزه‌وه‌ ڕه‌چاوی ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی ماته‌مینی بكه‌ن.

زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ