هونەرمەندان  
All
به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی كۆره‌ك تلیكۆم ده‌كات
  3 مانگ پێشتر

کوردستان

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی كاره‌كانی كۆمپانیای كۆره‌ك تلیكۆم ده‌كات، ئه‌گه‌ر تا 10 رۆژی دیكه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌ نه‌دات، كه‌ له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، چه‌ند بڕیارێك له‌دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركران.

له‌خاڵی سێیه‌می نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان و ده‌سته‌ی گشتی باجه‌كان،  راده‌سپێردرێن به‌ وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌ی كه‌ كه‌وتۆته‌ سه‌ر كۆمپانیای كۆره‌ك تلیكۆم له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، هه‌ڵده‌ستێت به‌ راگرتنی تۆڕی په‌یوه‌ندی ئه‌و كۆمپانیایه‌، تائه‌وكاته‌ی شایسته‌ داراییه‌كان ده‌دات.
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ