هونەرمەندان  
All
كه‌شناسى كاتى ده‌ستپێكردنى باران بارینى له‌ هه‌رێم راگه‌یاند
  3 مانگ پێشتر

کوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنى وه‌رزى باران بارینى ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتى 1 ى 10 ى 2017 له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ، به‌شى پێشبینى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "رۆژی سێ شه‌ممه‌ كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی لاوازی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كارده‌كاته‌ سه‌ر ناوچه‌ شاخاویه‌كانی پارێزگای دهۆك".

راشیگه‌یاندووه‌ "ئاسمانی هه‌رێم بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ری باران بارین له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك و ناوچه‌ شاخاویه‌كان هه‌یه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی كه‌م وه‌ پێشبینی ده‌كرێت ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كانی پارێزگای هه‌ولێریش بارانێكی كه‌می لێ ببارێت، سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌ركوك ئاسمانی په‌ڵه‌ هه‌ور ده‌بێت".

به‌شى پێشبینى سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، پار ساڵ یه‌كه‌م رۆژی باران بارین له‌ 25-10-2016 بوو كه‌ له‌ سه‌نته‌ری پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌ شاخاویه‌كان باری.
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ