هونەرمەندان  
All
بزانە مووچەی مانگی ئاب کەی دابەش دەکرێت
  3 مانگ پێشتر

کوردستان

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم، ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی ئەمساڵ دەکات و وادەی بڵاوکردنەوەی خشتەیەکی نوێی موچەش بۆ ئەو مانگە ئاشکرا دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەوەزارەتی داراییەوە بە تۆری هەواڵی سلێمانی دراون، ھەفتەی داھاتوو ئامادەکاری لەوەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئابی ئەمساڵی فەرمانبەرانی ھەرێم دەستپێدەکات و بڕیاریشدراوە لەنێوان ١٣-١٥ی تشرینی یەکەم، خشتەیەکی نوێی موچە بڵاوبکرێتەوە.

ھەر بەگوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە لەمانگی تشرینی دووەمداو لەماوەی ١٥ ڕۆژدا، موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم دابەشبکات و دابەشکردنی ھیچ موچەیەک لە ٣٠ زیاتر نەبێت.

زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ