هونەرمەندان  
All
ئاوات بۆکانی گۆرانیبێژ دەستگیر کرا
  3 مانگ پێشتر

هەواڵی هونەری

  گۆرانیبیێژ ئاوات بۆکانی لە لایەن پۆلیسى قەزاى کۆیە دەستگیرکراوە.

دانا ئازاد لێپرسراوى بنکەى گرتن و گواستنەوەى کۆیە بە ئێن ئاڕتى دووى راگەیاندوە، ئاوات بۆکانى بە پێی ماددەی ٣٩٥  لە لایەن پۆلیسی کۆیە وە و لەسەر سکاڵاى کەسێک بە بڕیارى دادوەر دەستگیرکراوە .

ئاماژەى بەوەشکردوە ئاوات بۆکانی لە ئێستادا لە بنکەی گرتن و گواستنەوەی کۆیە دەستگیرکراوە و بە بڕیارى دادوەر راگیراوە.

بەپێی ماددەی ٣٩٥ لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو (هەر یەکێک بەڵێنبدات بە کچێک هەژدە ساڵی تەواو کردبێت کەوا هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و لەگەڵی جووت بێت لە دواییدا پەشیمان بێتەوە سزادەدرێت بە حەپسکردن).

ئاوات سابیر بۆکانى لە ٢٧ی نیسانی ١٩٨٧ لە شارى بۆکان لەرۆژهەڵاتى کوردستان لەدایکبووەو تەمەنى ٣٠ساڵە، لە ساڵی ٢٠٠٥وە لە هەرێمى کوردستان ژیان بەسەر دەبات و لە ساڵی ٢٠١١وە تیپی مۆسیقای تایبەت بەخۆى هەیە و لەناو هەودارانى خۆى بە 'ئیمپراتۆری مللی' ناسراوە.

هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٩دا  هاوسەرگیری کردوەو  کچێکی بە ناوى ئانیا هەیە.
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ