هونەرمەندان  
All
ئەم دوو کەسە نابێت باینجان بخۆن
  3 مانگ پێشتر

تەندروستی

 لێكۆڵەرەوان بۆیان دەركەوتووە، كە مادەی (باسیولین) ینی دژە ئۆكسێن كە لەتوێكڵی باینجاندایە، وادەكات زوو پیر نەبیت، چونكە ئەو مادەیە دیواری خانەكانی لەشی مرۆڤ دەپارێزێت و ناهێڵێت تێك بچن. 

هەروەها خانەكانی مێشك دەپارێزێت لەتێكچوون، جگە لەمانە هەڵدەستێ بەدروستكردنی هەندێ خوێ كە یارمەتی هەڵمژینی ڤیتامینەكان دەدەن.

هەروەها لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە خواردنی باینجان بەگشتی دەتپارێزێت لەنەخۆشی شێرپەنجە، رێژەی كۆلیسترۆڵ لەخوێن دادەبەزێنێ، لەلایەكی دیكەشەوە زۆر خواردنی باینجان دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی زراوو گورچیلە، لەبەرئەوەی خوێی ئۆگزالێتی تێدایە، كە یەكێكە لەو خوێیانەی دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردو رمڵ لەگورچیلەدا.
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ