100 كیلۆ زێڕی لە ماڵەكەی دۆزییەوە
پیاوێكی فڕەنسی كەنزێكی گەورەی بە بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆ لە خانووە كۆنەكەی دۆزییەوە كە بە میرات لە خانەوادەكەیەوە بۆی ماوەتەوە. دوای ئەوەی خانووەكەی پشكنی لە سندووقكدا دەیان دراوی زێڕ و كیلۆ ئاڵتوونی لە شوێنە جیا جیاكانی ماڵەكەی دۆزییەوە، لە هەرێمی نۆرماندی، كێشی تەواوی ئەو زێڕانەی دۆزییەوە دەگاتە 100 كیلۆگرام.

سەرەتا هەواڵی دۆزینەوەی 100 كیلۆ زێڕ لە خانووەكەی هەرێمی نۆرماندی تەنیا لە رۆژنامەیەكی لۆكاڵی ناوچەكە بڵاوبووەوە، دواتر ئاژانسی "فرانس پرێس" لێكۆڵینەوەی لەسەر كرد و ڕاستییەكەی دووپات كردەوە و پسپۆرێكی مەزادكردنی ڕاستەوخۆی لەسەر ئەو بابەتە دواند و ناوبراو ئاشكرای كرد، كە بڕی ئەو زێڕانەی دۆزراوەتەوە نرخەكەی 3.5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردەوە، كە میراتگری ئەو خانووە ویستی كەلوپەلە كۆنەكانی نێو خانووەكە بكاتە دەرەوە و كەلوپەلی نوێی بۆ بهێنێت، بۆیە لەكاتی دەركردنی كەلوپەلەكان و خاوێن كردنەوەی پێنج هەزار دراوی زێڕی و دوو پارچە زێڕی تر كە هەریەكەیان كێشەكەی 12 كیلۆگرام بوو، لەگەڵ 37 پارچەی تر كە هەریەكەیان كێشی كیلۆگرامێك بوو.

ڕوونی كردووەتەوە، سەرەتا سندووقێك زێڕی دراوی لە ژێر كەلوپەلەكان دۆزیوەتەوە و دواتر لە حەمامی ماڵەكەدا زۆرترین بڕی زێڕی دۆزیوەتەوە. بەگوێرەی پسوولەكان ئەو زێڕانە لە ساڵانی 1950 و 1960ی سەدەی ڕابردوو كڕدراون.

سەرچاوە/ سكای نیوز.

 بینین:   24429
 11/27/2016 12:19:32 PM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   5220
  کۆی سه‌ردان:   261145659
All Rights Reserved.