وێنەیەکی خوشکەکەی ئەڤین ئاسۆ بڵاودەکرێتەوە
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەیەکی ئەڤین ئاسۆ و خوشکەکەی بڵاودەکرێتەوە.

لە بەشێک لە پەیجەکانی فەیسبووک وێنەیەکی ئەڤین ئاسۆ، خانمە پێشکەشکاری دیاری کورد لەگەڵ خوشکەکەیدا بڵاودەکرێتەوە کە لە کاتی تۆمارکردنی بەرنامەیەکی ئەڤین ژن و ژیان پێکەوە گرتویانە.

ئەڤینلە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٦ لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە خوێندنگەی سورکێو کە تێیدا خوێندکار بووە کاری شانۆیی کردووە.
چەند ساڵێک لەمەوبەر یەکەمین ئەزموونی پێشکەشکردنی لە ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی «پارێزگاران»ی پارتی پارێزگارانی کوردستانەوە دەست پێکرد، پاشان چووەتە ڕادیۆی نەوا و بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک پێشکەشکاری سەرەکیی بەرنامەی «سروەی نەوا» و بەرپرسی هاماهەنگیی بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو. دواتر دەچێتە کۆمپانیای ئارت، لە ڕێی کارەکانی ئەو کۆمپانیایە و دواتریش کەناڵ ٤ و بەرنامەکەی «ئەڤین ژن و ژیان»ەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ئەو بەرنامانەی تاکوو ئێستا کار و پێشکەشکاری تێدا کردوون بریتین لە (میڤان شۆ، چەرخ و فەلەک، من جیاوازم، تۆ نموونەی، ملیۆنێر، ئارامۆ شۆ و ئەڤین ژن و ژیان)، تا ئێستا لە ھەریەکە لە کەناڵە ئاسمانییەکانی (زاگرۆس تیڤی، کۆڕەک، كەناڵ ٤، کوردماکس و نێت تیڤی) کاری کردووە



 بینین:   52343
 11/26/2016 11:05:52 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   16154
  کۆی سه‌ردان:   247804185
All Rights Reserved.