بارانبارین لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە
بەپێی پێشبینی ماڵپەری (accuweather)ی تایبەت بە پێشبینی کەشوهەوا، بارانبارین لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە و ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

لە نوێترین پێشبینیدا ماڵپەرەکە ئاماژە بەوە دەکات رۆژی چوارشەممە 30ی تشرینی دووەم بارانبارین لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم دەستپێدەکات و ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.
پێشتریش فازل ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاندبوو، لەكۆتایى ئه‌م مانگه‌ و سه‌ره‌تاى مانگى 12 نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌كى كه‌م روو له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، پێشبینى ده‌كرێت رێژه‌یه‌كى به‌رچاو باران له‌هه‌رێم ببارێت.

 بینین:   10293
 11/25/2016 11:31:47 PM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   2953
  کۆی سه‌ردان:   262672091
All Rights Reserved.