كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی هەرێمی كوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەكانی باشووری كوردستانی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەم لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركووك ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما 19 پلە و نزمترین پلە یەك پلەی سیلیزی دەبێت.