بەم پێکهاتەیە خۆماندەشۆین و خەمی نەخۆشیەکانی پێستمان نابێت
بەدرێژایی چەندین ساڵ خوێ بۆ کاری پاکردنەوە و نەهێشتنی ئازاری ناوچە جیاوازەکانی جەستە بەکارهاتووە و چەندین سود بەتەندروستی دەگەیەنێت، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر خەڵک لەگەڵ شامپۆی خۆشتن بەکاریدەهێنن و ژمارەیەک سودی بۆ تەندروستی دەبێت .

سودەکانی خۆشتن بەشامپۆ و خوێ :

• سودی بۆ قژ دەبێت :
شتنی قژ بە شاپۆ و خوێ سودیکی زۆری بۆ بەهێزی و خاوێنکردنەوەی قژ و پێستی قژ دەبێت، کەمێک خوێ لەگەڵ شاپۆکە تێکەڵدەکەین و تێکیدەدەین تادەتوێتەوە و بەکاریدەهێنین  دواتر بەئاوی گەرم دەیشۆین .

• سودیکی زۆری بۆ پێستی ڕوخسار دەبێت :
شتنی ڕوخسار بە خوێ و شلەکانی پاکەرەوە یان  سابونەکان سودێکی زۆری لە پاراستنی لەبەکتریا و خانەی مردوی پیست دەبێت .



•سودی بۆ تەندرستی قاچەکان دەبێت :
تێکەڵکردنی خوێ لەگەڵ زەیتی زەیتون سودی زۆری بۆ پاراستنی پێستی قاچ لەبەکتریا و قڵیشان دەبێت،هەفتانە دووجار  بەهێواشی پێکهاتەکە لەقاچەکانمان دەدەین .

• چارەسەری برین و سوتاوی دەکات :
کەمێک خوێ لەگەڵ ئاو تێکەڵدەکەین و لە شوێنە توشبووەکەی دەدەین، لەماوەیەکەی کەم چارەسەری دەکات .
 بینین:   24451
 11/11/2016 10:33:27 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   8595
  کۆی سه‌ردان:   250133969
All Rights Reserved.