چاره‌سه‌ری‌ هه‌ڵامه‌ت بكه‌ن به‌م ڕێگه‌یه‌

باخچە

له‌و وەرزانەدا کە پەلەکانی گەرما دادەبەزن و ڕێژه‌ی‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ درمه‌كان زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش بێزاركه‌ره‌ بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی‌ توشی ده‌بێت، ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ خۆراكه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌م نه‌خۆشییە بكه‌ن.

1- به‌كارهێنانی‌ زه‌یتی نه‌عنا : له‌كاتی‌ تووشبوون به‌ هه‌ڵامه‌ت به‌زه‌یتی‌ نه‌عنا ناو لوت چه‌ور بكرێت، ده‌بێته‌ هۆی باشتر كردنی‌ هه‌ناسه‌.

2- ئاوی خواردنه‌وه‌و وئاوی‌ لیمۆ تێكه‌ڵاو بكرێت: باشتر وایه‌ ئاوی‌ لیمۆ و نیو په‌رداخ ئاوی‌ خواردنه‌وه‌و كه‌وچكێك هه‌نگوین تێكه‌ڵاو بكرێت و ڕۆژانه‌ چه‌ند جارێك بخورێته‌وه‌ به‌ڵام له‌كاتی‌ نان خواردندا باشتر وایه‌ نه‌خورێته‌وه‌.

3- زه‌یتی‌ گه‌ڵای بی: لیترێك له‌ ئاو بكوڵێنرێت و پێنج دڵۆپ له‌م زه‌یته‌ی‌ تێبكرێت و بخرێته‌ ناو ده‌فرێكه‌وه‌ و پارچه‌یه‌ك قوماشی خاوێن بدرێت به‌سه‌ر سه‌رو قاپه‌كه‌و بۆنی‌ هه‌ڵمه‌ ناو ئه‌م ده‌فره‌ بكرێت.

ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌بوو بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ باشتر وایه‌ سه‌ردانی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕ بكرێت.

سه‌رچاوه‌: یاهوو
 بینین:   24015
 11/7/2016 4:15:06 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   8601
  کۆی سه‌ردان:   250134456
All Rights Reserved.