خه‌یار چاره‌سه‌ری زیبكه‌و هه‌ستیاری پێست ده‌كات
باخچە
 خه‌یار به‌های خۆراكی لاوازه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌100 گرام خه‌یار ته‌نها 20 كالۆری ده‌دات، له‌96% ی ئاوه‌، هه‌روه‌ها كالسیۆم و فسفۆرو كبریت و ئاسن و مه‌نگه‌نیزی تێدایه‌، كه‌مێكیش له‌ڤیتامینه‌كانی " A  و C" تێدایه‌و چه‌ند سودێكی گرنگی هه‌یه‌ له‌وانه‌:
 
•  نه‌هێشتنی ژانه‌ سه‌ر.
•  تینوێتی ده‌شكێنێت و چاره‌سه‌ری قه‌بزی ده‌كات.
•  چاره‌سه‌ره‌ بۆ نه‌خۆشیه‌كانی حه‌ساسیه‌تی پێست و زیبكه‌.
•  ڕێ له‌دڵه‌كوته‌ ده‌گرێت.
•  دابه‌زێنه‌ری تای زۆره‌.
•  په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ هۆكاری ده‌رونی.
•  ڕۆنی خه‌یار و به‌رهه‌مه‌كانی به‌كارده‌هێنرێت له‌پێكهاته‌كانی جوانكاری.
•  ئارامكه‌ره‌وی ده‌ماره‌كانه‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كانه‌.
•  به‌سوده‌ بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌، جۆرێك له‌ڤیتامینی تێدایه‌ كه‌ خانه‌كان ده‌پارێزیت و كبریتی تێدایه‌ كه‌ جوانی پێست و قژ و نینۆك ده‌پارێزێت.
•  میزهێنه‌ره‌و به‌ردو لمی گورجیله‌ لاده‌بات.
•  تۆوه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشیه‌كانی سه‌رمابون و هه‌وكردن و نه‌خۆشیه‌كانی ڕیخۆڵه‌و بۆری میزو هاوسه‌نگی كردنی ترشی گه‌ده‌ به‌كارده‌هێنرێت.


به‌ڵام نابێت له‌كاتی بونی هه‌ندێك نه‌خۆشیدا به‌كاربهێنرێت وه‌ك:

* نه‌خۆشیه‌كانی ڕۆماتیزم ، به‌هۆی زۆری ئاو شێداری له‌ناویدا.
* نه‌خۆشیه‌كانی ڕه‌قبونی خوێنبه‌ره‌كان و ئیفلیجی و له‌رزین.
* كه‌سانی به‌ساڵاچوو پێویسته‌ كه‌متر خه‌یار به‌كاربهێنن.
* نه‌خۆشیه‌كانی ئازاری گه‌ده‌ و جگه‌ر یاخود ئه‌وانه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسیان لاوازه‌، خه‌یار گه‌ده‌ ده‌ئاوسێنێت و ئاره‌زوی خواردن ناهێڵێت چونكه‌ هه‌رسكردنی خاوه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌شت كاتژمێر له‌گه‌ده‌دا بمێنێته‌وه‌.

 بینین:   31900
 11/7/2016 12:12:25 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   16270
  کۆی سه‌ردان:   247805021
All Rights Reserved.