چه‌ند شتێک له‌باره‌ی سکپڕییه‌وه‌ ده‌وترێن و راست نین
هه‌ندێک ئه‌فسانه‌ هه‌ن که‌ ده‌رباره‌ی سکپڕیی دروستکراون، به‌ڵام راست نین و هه‌ندێکیان زیانیان هه‌یه‌. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێکن له‌و ناڕاستییانه‌: 

1.به‌شی دوو که‌س بخۆ، خۆت و کۆرپه‌که‌ت: زۆر خواردن باش نیه‌، چ له‌کاتی سکپڕییدا بێت یان کاتی ئاسایی، راستییه‌که‌ی پسپۆڕان پێیانوایه‌ که‌ ژنی سکپڕ ته‌نیا 300 کالۆری زیاتر پێویستی به‌ خواردن هه‌یه‌ له‌ ژنی ئاسایی، که‌ رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م خواردنه‌.

2.سێکس مه‌که‌: ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ که‌ ده‌وترێت سێکس کردن له‌کاتی سکپڕییدا خراپه‌، پسپۆڕان پێیانوایه‌ ئاساییه‌و کۆرپه‌که‌ت پارێزراوه‌، ته‌نیا زیانێک که‌ هه‌یبێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ گه‌ر نه‌خۆشییه‌کت هه‌بێت و له‌ رێی سێکسه‌وه‌ بگوێزرێته‌وه‌، ئه‌وا بۆ کۆرپه‌که‌ت خراپه‌ سێکس بکه‌یت. 

3.قژ ره‌نگ مه‌که‌: راستییه‌که‌ی قژ ره‌نگکردن گه‌ر زیانێکی هه‌بێت، ئه‌وه‌ هی سکپڕیی نیه‌و هیچ کاریگه‌رییه‌کی بۆ سه‌ر کۆرپه‌که‌ت نابێت.

4. واز له‌ قاوه‌ بێنه‌: هه‌ندێک که‌س ناتوانن به‌بێ قاوه‌ بژین به‌ڵام کاتێک سکپڕ ده‌بن پێیانده‌وترێت وازی لێبهێنن، ئه‌مه‌ راست نیه‌و قاوه‌ هیچ کاریگه‌رییه‌کی بۆ سه‌ر سکپڕان نیه‌. 
 بینین:   31325
 11/1/2016 9:51:39 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   8477
  کۆی سه‌ردان:   250132834
All Rights Reserved.