باوێشكدانی كۆرپەلە نیشانەی تەندروستیەتی
باخچە

توێژەرانی بواری كۆرپەلەزانی ئاماژە بەوە دەدەن، پزیشكەكان دەتوانن دەست نیشانی تەندروستی كۆرپەلە بكەن لەڕێگەی باوێشك دانیەوە.

پاش ئەنجامدانی پشكنینیكی تایبەت بەكامێرایەكی پێشكەوتوو كە  لەتوانایدا هەبوو لە چوار لاوە وێنە بگرێت، 15 كۆرپەلە خرانە ژێر چاودێری كامێراوە لەسكی دایكیانداو لەئەنجامدا دەركەوت كرداری باوێشكدانی كۆرپەلە پەیوەندی بەگەشەی ئەو كۆرپەلەیەوە هەیە.
  
نادیە ریسلاند, پسپۆڕیكی بواری دەرونیە لەزانكۆی دورهام، ئاشكرایكرد گرنگی كرداری باوێشكدان لای كۆرپەلە تا ئێستا  ئاشكرا نەكراوە، بەڵام تەنها ئەوندەیە كە ئاماژەیەكی باشە بۆگەشەو تەندروستی باشی كۆرپەلە.

ئەم لێكۆڵینەوەیە لەسەر 8 كۆرپەلە لەڕەگەزی نێرو, حەوت كۆرپەی رەگەزی مێ‌، ئەنجامدراوە لە ماوەی 24 بۆ 36 هەفتەی سكپڕیدا. 

 بینین:   11548
 10/27/2016 1:13:05 AM

په‌ڕه‌یله‌ 34
ژماره‌ی بابه‌ت
  له‌سه‌رهێڵ:   5008
  کۆی سه‌ردان:   239754944
All Rights Reserved.